به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ئێرلینگ هالاند و دۆزینه‌وه‌ی یاریزانێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه دۆرتمۆند ئاماده‌یه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به 180 ملیۆن یۆرۆ ئێرلینگ هالاند بفرۆشێت، ئه‌و یاریزانه‌ش له لایه‌ن یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا، چێڵسی، مانچێسته‌ر سیتی و مان یونایتد و پاریس سانجێرمان داوا كراوه.
ئێرلینگ هالاندی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆند له كۆی 49 یاری 49 گۆڵ و 11 ئاسیستی كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆند و مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی هالاند گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن ئه‌گه‌ر هالاند پێش 2022 له دۆرتمۆند بڕوات ده‌بێت 180 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه بدرێته یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له دوای 2022 بڕوات دۆرتمۆند ئاماده‌یه به 75 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری بێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، كارگێری یانه‌ی دۆرتمۆند ده‌یه‌وێت پێشوازی له‌و گرێبه‌سته گرانبه‌هایانه بكات كه پێشكه‌شی هالاند
ده‌كرێت، له به‌رامبه‌ردا هێرشبه‌ری سویدی یانه‌ی ریال ریال سوسیداد ئالێكسانده‌ر ئیسحاق به 30 ملیۆن یۆرۆ بگوازێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌لێكسانده‌ر ئیسحاقی ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه پێشتر یانه‌ی دۆرتمۆند به 8 ملیۆن یۆرۆ به یانه‌ی ریال سوسیدیان فرۆشت، ئێستاش ده‌یانه‌وێت هه‌مان یاریزان بكڕنه‌وه كه ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ سوسیداد له كۆی 78 یاری 28 گۆڵ و 5 ئاسیستی كردووه.
وەڵام بدەوه