ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر، ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەتەواوی لە پەیوەندیکردن بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نزیکبووەتەوە و چاوەڕواندەکرێت چەند رۆژی داهاتوو بەفەرمی گرێبەستەکەی رابگەیێندرێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەڤانی بەنێوبانگی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان دەڵێت " رۆدیگێر بەتەواوی لە پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید نزیکبووەتەوە، رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ یاریزانەکە کراوە."
رۆمانۆ نووسیوویەتی " ریال مەدرید لەگەڵ ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر رێککەوتووە، هەرچەند گرێبەست نەکراوە، بەڵام یاریزانەکە بێبەرامبەر دەچێتە ریال مەدرید و لە داهاتوویەکی نزیکدا کارەکانی گرێبەستەکەی تەواودەکرێت."
بەپێی قسەی رۆژنامەڤانەکە، گرێبەستەکە بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێت و وردەکاریی نوێ لە ماوەیەکی نزیکدا یەکلادەبێتەوە.
جگە لە یانەی ریال مەدرید هەریەکە لە پاریس سانجێرمان، یوڤێنتوس و مانچێستەر یونایتد داوای ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر دەکەن، بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت بچێتە ریال مەدرید.
پێشتر میدیای بەریتانیا بڵاویکردبووە، رۆدیگێر دەستەوارەیەکی یانەی مانچێستەر یونایتدی وەک رێزێک بۆ چێڵسی رەتکردووەتەوە.
تۆماس توخێل، راهێنەری یانەی چێڵسی بە روونی بە رۆژنامەڤانانی گوت " هەوڵی زۆر لەگەڵ رۆدیگێر دراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت، بەڵام یاریزانەکە ویستی رۆیشتنی هەیە و دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە."
گرێبەستی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە هاوینی داهاتوودا کۆتاییدێت و بێبەرامبەر دەچێتە ئەو یانەیەی کە رێککەوتنی لەگەڵ دەکات.
وەڵام بدەوه