مباپێ داهاتووی یەکلاکردوەتەوە و بە کەسە نزیکەکانی ڕاگەیاندووە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات.
پڕۆگرامی چیرنگیتۆی ئیسپانی چەندین ووردەکاری زۆر گرنگی لەبارەی داهاتووی کیلیان مباپێی ئەستێرەی پاریس سان جێرمانەوە ئاشکراکرد کە گرێبەستەکەی لەکۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایدێت.
ئەلفریدۆ دورۆ ڕۆژنامەنوسی بەشداربوو لەو پڕۆگرامە ڕایگەیاند کە مباپێ بڕیاری کۆتایی بە کەسە نزیکەکانی وتووە کە ئەویش بەجێهێشتنی پاریس سان جێرمانە و پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات.
مباپێ ئەو هەواڵەی بە هاوڕێ نزیکەکانی لە پاریس سان جێرمان ڕاگەیاندووە کە دیارترینیان نەیمار دا سیلڤایە و دوپاتیکردوەتەوە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەتدەکاتەوە.
دورۆ ئاشکراشیکرد لەوە دڵنیایە کە مباپێ بە نەیماری ووتووە بەڵام هیچ زانیاریەکی نیە ئاخۆ ئەو بڕیارەی بە لیۆنێل میسی ڕاگەیاندبێت یاخود نا.
پاریس سان جێرمان چەندین جار هەوڵیدا گرێبەستەکەی مباپێ نوێبکاتەوە بەڵام ئەو هێرشبەرە 23 ساڵە یانەی ڕیاڵ مەدریدی هەڵبژاردوە و لە هاوینی داهاتوو ڕوودەکاتە ئەو یانەیە.
وەڵام بدەوه