كليان كلیان مباپێ هێرشبهری یانهی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا خۆشحاڵی خۆی دهردهبڕێت كه ریكۆردهكهی زڵاتانی یهكسان كردهوه، دهشڵێت: مێسی یاریزانێكی زۆر مهزنه و شانازی دهكهم هاوشانی ئهو یاری دهكهم
كلیان مباپێ شهوی رابردوو 2 گۆڵی به درێسی پاریس له خولی فهرهنسا له دژی سانت ئیتیان تۆمار كرد و ریكۆردی ئیبراهیمۆڤیچی تۆمار كرد و ئێستا دهیهوێت ریكۆردی كاڤانی بشكێنێت و ببێته گۆڵكاری مێژوویی پاریس سانجێرمان
لهمبارهیهوه كلیان مباپێ گوتی: ئەمە شتێکی زۆر باشە به درێسی پاریس ریکۆردی یاریزانێکی وەکو زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچم هاوتاکردەوە و بوومە خاوەنی ١٥٦ گۆڵ و بوومە دووەم گۆڵکاری مێژوویی یانەکە، من دڵخۆشک لە پاریسم، ئەمە سەڵمێنەری ئەوەیە کە من لە ماوەی چوار بۆ پێنج ساڵی رابردوو لە یانەکە کۆمەڵێک هاوڕێ و هاویانەی باشم هەبوون، پێویستە لەسەر ئەم ئاستەم بەردەوام بم
مباپێ گوتیشی: بێگومان ئامانجی من ئەوەیە بتوانم ریکۆردی ئێدنسنۆن کاڤان بشکێنم و ببمە خاوەنی ٢٠٠ گۆڵ بەدرێسی پاریس سانجێرمان، ئەمە یەکێکە لە ئامانجەکانم، هیوادرام ببمە گۆڵکاری ژمارە یەک لە مێژووی یانەکە، بەڵام ئەمە ئامانجی سەرەکی من نییە، بەڵکو بەدەستهێنانی نازناوەکان ئامانجی منە، دڵنیام دەتوانم گۆڵی زیاتر تۆمار بکەم، نازناوی چامپیۆنزلیگ و خولی فەرەنسی ئامانجی سەرەکیمانە، دەمانەوێت دەیەمین نازناوی خولی فەرەنسی بەدەست بهێنین، هیوادارم بتوانین زیاتر وردبین و بەردەوام بین
مباپێ دهشڵێت: من زۆر دڵخۆشم مێسی رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەگونجێت، هەرچەندە حەوت خەڵاتی باڵۆن دۆرت هەبێت، بەڵام کاتت پیویستە تا دەتوانی خۆت لەگەڵ ژیانێکی نوێ و شارێکی نوێ و یانەیەکی نوێ دەگونجێنیت، مێسی یاریزانێکی مەزنە، شتێکی زۆر ناوازەیە ئێمە مێسیمان هەیە
وەڵام بدەوه