یانەی چێڵسی ئینگلیزی، پاڵەوانی ئەوروپا و جیهان، بە ورەیەکی بەرزەوە دەست بە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ دەکات و لەسەر یاریگەی ستامفۆرد برێج لە لەندەن میواندرای یانەی لیلی فەرەنسی دەکات
ئەم رووبەڕووبوونەوەیە یاریی چوونی قۆناخی شانزدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە، کە یانە ئینگلیزییەکە دوای بردنەوەی نازناوی مۆندیال، دەیەوێت لەسەر ئاستی ئەوروپاش بەردەوام بێت لە پێشڕەویکردن بەرەو پاراستنی نازناوەکەی، کە ساڵی رابردوو جامە دوو گوێچکەکەی بەرزکردووەتەوە
چێڵسی کە لە پرێمەرلیگدا لە کریستاڵ پالاسی بردەوە و ئێستا سێیەمی پرێمەرلیگە، دەیەوێت ئەو دۆخە ناجێگیرە بقۆزێتەوە، کە ئێستا میوانەکەی پێیدا تێپەڕدەبێت
پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی فەرەنسا ئێستا یانزدەمی لیگ وەنە و کەس بڕوا بەوە ناکات کە لیل هەمان تیپی وەرزی رابردووە
چێڵسی لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا، بە دووەمی کۆمەڵەی هەشتەم گەیشتە قۆناخی 16ـە، دوای ئەوەی بە 4 بردنەوە و دۆڕانێک و یەکسانبوونێک 13 خاڵی کۆکردەوە
لیلیش بە پێشەنگی کۆمەڵەی حەوتەم بلیتی ئەم قۆناخەی بەدەستهێناوە، کە 11 خاڵی کۆکردەوە، دوای ئەوەی 3 یاری بردەوە و لە دوو یارییدا یەکسانبوو، لە یەکێکیشیاندا تووشی شکست بوو
هەر چۆنێک بێت، سەرەڕای ئەوەی لیل ئێستا بەدەست ئەنجامە خراپەکانییەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئەو تیپەی دەگاتە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، واتا تیپێکی بەهێزە و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە بەرامبەر هەر تیپێک سوپرایز بکات، ئەگەر پاڵەوانی ئەوروپا و جیهانیش بێت
یارییەکانی ئەمڕۆ
ڤیاڕیال - یوڤێنتوس 23:00
چێڵسی - لیل 23:00
وەڵام بدەوه