هەریەکە لە رۆبێرتۆ کارلۆس، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەرازیل و یانەی ریال مەدرید، پاتریک کلۆیڤێرت، ئەستێرەی پێشووی هۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنا گەیشتنە هەولێر.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو یاریزانەکە لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، بۆ یەکەمجار گەیشتنە باشووری کوردستان و لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێرەوە پێشوازیان لێکرا.
هاتنی کارلۆس و کلۆیڤێرت، لەسەر ئەرکی کۆمپانیای کۆڕەک تیلکۆمە و ئامانج لێی بەشداریکردنە لە پڕۆژەی کاپتن کۆڕەک، کە لەو چوارچێوەیەدا یارییەکی دۆستانەش لە یاریگەی فرانسۆ هەریری ئەنجامدەدەن.
پێشتر چەند ئۆفەرێکی دیکە پێشکێشی ئەو یاریزانە کراون بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکەن، بەڵام ئەوان رەتیانکردەوە بچنە بەغدا و هاتنیان بە هەولێر پەسەندکرد و ئەمڕۆ کاژێر 06:00 گەیشتنە هەولێر.
دوای وەرگرتنی پشوو کاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ چاویان بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێت، دوای ئەوەش لە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم چاویان بە هاندەران و هەوادارانیان دەکەوێت بۆ ئەوەی واژۆیان بۆ بکەن و وێنەی یادگارییان لەگەڵ بگرن.
کاژێر 13:30 هەردوو یاریزانە دیارەکەی جیهان کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیان دەبێت لەبارەی هاتنیان بۆ باشووری کوردستان و ئامانجی سەردانەکەیان.
ئێوارەی ئەمڕۆ کارلۆس و کلۆیڤێرت دەچنە فامیلی مۆڵی هەولێر بۆ ئەوەی یارییەکی گەیمینگ بکەن، ئەوەی لە یارییەکەدا براوە دەبێت، دیارییەکی بە واژۆی هەردوو یاریزانەکەی پێدەدرێت."
وەڵام بدەوه