Kurdistan Press - بەفری زستان و چلەی یەکێتی بەفری زستان و چلەی یەکێتی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەفری زستان و چلەی یەکێتی

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، دیاریکردنی مانگی شوبات بۆ بەرێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەروارێکی خراپە چونکە کۆمسیۆن چاک دەزانێت مانگی دو چلەی زستانەو بەفر دەبارێت و گونجاو نییە بۆ هەڵبژاردن.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە لە نوسینێکدا بڵاویکردوەتەوە و رایدەگەیەنێت، پێدەچێت دیاریکردنی ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ژێر گوشارێکی زۆردابێت، چونکە کۆمسیۆن باش دەزانێت لە مانگی شوباتدا چلەی زستانە و کەشوهەوا گونجاو نییە بۆ هەڵبژاردن. 

لەهیچ وڵاتێکی دیموکراسی  هەرگیز کەشوهەواو ژینگەو هەڵکەوتەی جوگرافیایی رێگر نەبوونە لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن. 

ئەوەی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەیڵێت تەنیا بۆ بەلارێدابردنی پرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان و کڕینی کاتە بۆ خۆ ڕێکخستنەوە یا بە تەواوەتی پەکخستنی دامەزراوە دیموکراسیەکانی هەرێم و گەورەتر کردنی بۆشاییە یاساییەکان و پەکخستنی یەکجارەکی پرۆسەی سیاسی لە پێناو دەست خستنی چەند دەسکەوتێک و درێژکردنەوەی تەمەنی حزبێکی لەتوپەت کراوەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه