سەرۆکی حکومەت هەرێم لە چوارساڵی رابردوودا سەرباری دەیان گرفت و قەیران و تەنگژەی درووستکراوی دەرەکی و ناوەکیەوە، ئەوەی لەدەستی هاتبێ و لەدەسەڵات و هێزیدابووبێ دهەمبەر هەرێم درێغی نەکردووە.
هەرلە گەڵ دەست بەکاربوونی کابینەی نۆیەم چەندین قەیران و تەنگژە روویان لە هەرێم کرد. هەرلە بەردەوامبوونی بڕینی بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن بەغداوە بگرە تا دەگات بە کێشە ناوەخۆییەکان و دابەزینی نرخ و بەهای نەوت و ڤایروسی کۆرۆناو…هتد.
تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختە و دانانی رێووشوێنی پێویست بۆ رووبەروو بوونەوەی قەیران و دۆخە نەخوازراوەکان، کارێکی یەجگار سەخت و ئەرکوبەرپرسیارەتیەکی قورس بوو.
ستراتیژی سەرۆکی حوکومەت لە چوارساڵی رابردوودا گرتنەبەری رێووشوێنی واقعی و دیراسەکراوو تەبەنی کردنی گوتارێکی مێدیایی نەرم و میانەرۆو دان بەخۆداگرتن بوو لە ئاست هەژمونی ئەو هەموو تەنگژەو قەیران و ئاڵنگاریانەی روویان لە هەرێم کردبوو.
سەرکەوتنی کابینەی نۆیەم بەم چەند دێڕە ناهێتە باس کردن. سەنگی مەحەکی سەرکەوتنی کابینەی نۆیەم سەرۆکەکەی دانیشتوانی هەرێم و ئەو هاوڵاتیانەن، بە ویژدانەوە کارنامەی حوکومەت هەڵدەسەنگێنن و دوور لە کارتێکردنی گوتاری ڕقاوی نەیارانی حوکومەت ویژدانیان دەکەن بە سەنگی مەحەک و دان بە ڕاستیەکاندا دەنێن.
وەڵام بدەوه