دوورخستنەوەی ئەندامێکی کوردی لێژنەی دارایی پەرلەمانی بەغدا ئاماژەیەکی ترسناکە بۆ ئاییندەی کاری ئەو لێژنەیەی بریار لەسەر دۆخی ئابوری و یاساکانی پەیوەست بە بودجەوە لە داهاتوو دەردەکا. بەو پێیەی دەرکردنی ئەو ئەندامە کاریگەری دەکاتە سەر رێژەی دەنگدانی لێژنەکەو ئەگەری ئەوە هەیە ئەم ليژنەیە لەلایەن نەیارانی هەرێمەوە دژی هەرێم بەکار بهێنرێ.
ماوەیەکە هەست بە جموجۆڵێکی شاراوەی هەندێ هێزولایەنی نەیاری هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەکرێ. بەشێکی ئەم هەوڵانە بە چاوساغی و موبارەکەی چەند لایەنێکی سیاسی هەرێم ئەنجام ئەدرێن. هەماهەنگی نێوان هێزە نەیارەکانی هەرێم لە بەغدا، چ ئەوانەی سەربە وڵاتانی ئیقلیمین و چ ئەوانەیشی کوردن، شتێکی شاراوە نیە.
ئامادەیی و هەماهەنگی چەند قۆڵی ئەم هێزە نەیارانەی هەرێم بەوە نەوەستاوە دادگای باڵای فیدڕاڵی وەک ئامرازو کەرەستەیەکی یاسایی و قەزایی دژ بە هەرێم بەکاربێنن، بەڵکو ئەم ستراتیژە دژە هەرێمە پەڕیوەتە ناو پەرلەمانیش.
بەم پێیەی دەرکردنی یەندامێکی کوردی لێژنەی دارایی، بەشێکە لەو هەوڵانەی بە شێوەی سیستەماتیک دژبەهەرێم و رێککەوتنەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا لە ئارادان.
ئامانجی سەرەکی ئەم هەوڵانە پوچەڵ کردنەوەی رێککەوتنەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداو دواجار لە قالبدانی هەرێمە لە رووی دارایی و ئابوری و ملدانیەتی بە جێبەجێ کردنی داواکاریەکانی بەغدا.
وەڵام بدەوه