Kurdistan Press - دەلالەکانی دۆلار یا دەلالەکانی نەهامەتی دەلالەکانی دۆلار یا دەلالەکانی نەهامەتی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەلالەکانی دۆلار یا دەلالەکانی نەهامەتی

شاردنەوەو دزینەوەی دۆلار بە مەبەستی بەرزکردنی بەهاکەی لە بازاڕەکان و دەست خستنی بڕێک قازانج و دەست مایەیەکی ناچیز لەم بارودۆخەی ئێستادا، نواندنی بێویژدانی و هێمای داڕمانی ئەخلاقی باندە مافیاییەکانی پشت ئەم بزنسە چەپەڵەن. 

عێراق و هەرێمی کوردستان حاڵی حازر لە رووی دارایی و ئابوری و ژیان و گوزەرانی هاونیشتیمانیانەوە بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕن. 

گڵدانەوەو کۆکردنەوەی دۆلارەکان بە گۆژمەی زۆر لە بازارەکان هیچی لە خیانەتی نیشتیمانی کەمتر نیەو  هاوشانی سیخوری کردنە بەسەر ژیانوگوزەرانی خەڵک و دروست کردنی ئاڵۆزی و نیگەرانی و نائومێدیەوە . 

باندوگرووپە بەدمۆڕاڵە بێ ویژدانە دەست رۆیشتووەکان ئەم دۆخە ئاڵۆزەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و حکومەتی تازەی بەغدایان قۆستۆتەوەو بە بێویژدانیەوە بەربوونەتە گیانی بازاڕی دراوو تێکدانی سەوداو کاروکاسبی خەڵک و هۆکاری سەرەکی بەرز بوونەوەی نرخی شتومەک و پێداویستی و کاڵا سەرەکیە رۆژانەییەکانی هاوڵاتیانن. 

پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: کێ لەم
دۆخە پشکی شێری بەردەکەوێ و بەرپرسیاری سەرەکیە؟ 

گەر لایەنە پەیوەندی دارە حکومیەکان چارەسەرێکی بە پەلە بۆ ئەم دۆخە ئاڵۆزو مایەی نیگەرانیەی دراو نەدۆزرێتەوە، بۆی هەیە گرانیەکی قورس و هەمەلایەنە روو لە بازاڕ بکات و ئابوری عێراق و بە دڵنیاییشەوە هەرێمی کوردستان بخاتە بەردەم چەندین ئەگەرو سناریوی ترسناکی داڕمان و هەڵتەکانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا