Kurdistan Press - مەرگی کاراکتەرێکی مێژوو کرد مەرگی کاراکتەرێکی مێژوو کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەرگی کاراکتەرێکی مێژوو کرد

با  لایەنە سیاسیەکان ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی بکەن بە هەوێنی یەکڕیزی و تەبایی و جۆشدانی ئینتیمای نیشتیمانپەروەری و یەکپارچیەییەوە. 

مێژووی خەباتی ئیدریس بارزانی تژی کەوتن و هەڵسانەوەو کۆڵنەدان و خۆراگری بوو. 

ئیدریس بارزانی بەو تەمەنە کەمەی هەیبوو توانی کاریگەریەکی گەورە لە ئاڕاستەی بزاڤی رزگاریخوازی کورد بکات و هەورازو نشێوەکانی مێژوویەکی پر دەردەسەری و نەهامەتی بکات بە هەوێنی یەکڕیزی و دامەزراندنی بەرەی کوردستانیەوە. 

کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنە سیاسیە کوردیەکانی  پێک ناکۆکەکانی بەرهەڵستکاری بەعس لە ژێر چەترێکی نیشتیمانی و رۆحی نەتەوەیی و جۆشدانی هێزو حەماسی شۆڕشگێڕی لە ناوەڕاستی هەشتاکان، لاپەرەیەکی پرشنگدارە لە خەرمانەی تەمەن و کارنامەی جموجۆڵە سیاسیەکانی ئیدریس بارزانی رەحمەتیدا. 
ئەم بکەرە سیاسیە بەو تەمەنە کەمە پرلە ئەزمون و زانست و مەعریفەی  سیاسی و هونەری دیپلۆماسیەی هەیبوو، توانی لە سەردەمێکی زۆر هەستیارو پرلە ناخۆشی و هەڵکشان و داکشانی سیاسی و سەربازیدا، خۆی و ئەزمونەکەی بخاتە خزمەت یەکڕیزی و تەباییەوە. 
کۆچی رەحمەتی ئیدریس بارزانی نەک هەر بۆ پارتیەکان، بەڵکو بۆ  کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان بە گشتی و سەرجەم لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان بەتایبەتی و پرۆژەی خەبات لە پێناو ئازادیدا، کۆستێکی گەورە بوو و مەرگی ناوبراو بۆشاییەکی گەورەی خستە نێو ڕیزەکانی لایەنە سیاسیەکان و خەباتی گەلی کوردلە پێناو ئازادیدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا