Kurdistan Press - هەموو گفتوگۆیەک باشە هەموو گفتوگۆیەک باشە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەموو گفتوگۆیەک باشە

دانوستان و گفتوگۆ لە نێوان دوو یا چەند کەسێکی ناکۆک و دیدارو چاوپێکەوتن لە هەر حاڵەتێکدا باش و پۆزیتیڤە. 

لە میانەی گفتوگۆدا مرۆڤەکان دەتوانن ڕا بگۆڕنەوەو بیروبۆچوونەکانی یەک تاووتوێ بکەن و زیاتر ئاشنای روانگەکانی یەکتر بن. 

گفتوگۆ  کەرەستەیەکە بۆ کردنەوەی دەرگا کڵۆم و داخراوەکان. 

گفتوگۆ واتا شکاندنی بەستەڵەکی فەزای نێوان دوو یا چەند کەس و لایەن. 
ئەوە لە رێگەی گفتوگۆوەیە قۆناغی سەهۆڵبەندان تێدەپەڕێ و فەزای پڕلە گرژی و پێکدا هەڵشاخێن دەگۆڕێ بۆ فەزای لێک تێگەیشتن و ئاشنابوونی زیاتر بە ئایدیاو بیرۆکەو مۆدێلەکانی چارەسەرکردن و دۆزینەوەی دەرچەیەک لە دۆخی ئاڵۆزو گرژی و دواجار کردنەوەی گرێ وشکەکان و زیندوو کردنەوەی ژیلەمۆی هیواو دۆزینەوەی میکانیزمەکانی چارەسەری.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا