Kurdistan Press - چوارسەت ملیاردەکە بۆتە بارمتە چوارسەت ملیاردەکە بۆتە بارمتە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چوارسەت ملیاردەکە بۆتە بارمتە

ئەو چوارسەت ملیاردەی بەغدا جار ناجارێک لوتفی دەکرد و بە مەزاج وەک بەشێکی بچووک لە شایستەداراییەکانی هەرێم رەوانەی کوردستانی دەکرد، بۆتە بارمتە بە دەست هێزو سەرکردە میلیشیاکانی بەغداوە. 

دەیان کۆبوونەوە کران و دەکرێن، دەیان جار وەفدی جۆراوجۆری هەرێم لە ئاستی جیاجیادا سەردانی بەغدایان کرد بۆ پیشاندانی نیەت پاکی و رێککەوتن، تەنانەت سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش رێی بەغدای گرتە بەرو لەگەڵ حکومەت کۆبووەوە، کەچی وەک تێبینی دەکرێ هێزە بەکرێگیراوە میلیشیاکان دەسەڵاتیان لە حکومەت و پەرلەمانی بەغدا زیاترە. 

هێزە میلیشیاکانی سەربە وڵاتانی ئیقلیمی بەسەر هیچ دەرفەتێک باز نادەن بۆ شکست پێ هێنانی دیدارو چاوپێکەوتن و رێککەوتنەکان و سڵ لە هیچ کارێکی ناشایست دژبە هەرێمی کوردستان ناکەنەوە. 
ئامانجی سەرەکی ئەم هێزانە بچووک کردنەو یا لە خراپترین حاڵەتیدا هەڵوەشانەوەو لەبار بردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چۆک دادانە بە حکومەتی هەرێم.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا