Kurdistan Press - دادگای فیدڕاڵی خۆی بۆتە گرفت دادگای فیدڕاڵی خۆی بۆتە گرفت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگای فیدڕاڵی خۆی بۆتە گرفت

ئەوەی لەو عێراقە زۆرەو هەرگیز لەکورتی نادات، قەیران و کێشەو ئاڵۆزی و ناکۆکی و پێکدادانە. 
ئەوەی لە هەموو شتیش زیاتر پێویستەو وەک نان و ئاو پێداویستیەکی حەتمیە، خاوکردنی گرژی و ئاڵۆزیەکان و هەنگاونانە بەرەو چارەسەر کردنی کێشەو گرفت و ناکۆکیەکان و هێنانەکایەی تەناهی و ئارامی و گێڕانەوەی متمانەیە لە نێوان پێکهاتە ئەتنیەکانی عێراقدا. 

دادگای فیدڕاڵی لە بری دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفتەکان خۆی بۆتە هۆکاری گرفت و رێک ئەو رۆڵە دەگێڕێ، نەیاران و تێکدەرانی دۆخی عێراق ئاواتی پێوە دەخوازن. 

ئەوەی بۆ دۆخی ئاڵۆزو لەرزۆکی سیاسی و ئەمنی عێراق لەم دادگایە چاوەروان دەکرێ، هێورکردنەوەی دۆخەکەو خستنەرووی چارەسەرو دەرکردنی بریارگەلێکە لە بەرژەوەندی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراقی بە کوردیشەوە دابێ، نەک هەوڵدان بۆ شێواندنی بارودۆخی سیاسی و دروست کردن ئاڵۆزی و ئاستەنگ دروست کردن لەبەردەم رێکارەکانی چارەسەری و دواجار دروست کردنی ناسەقامگیری.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا