Kurdistan Press - دونیای مێدیای کوردی دونیای مێدیای کوردی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دونیای مێدیای کوردی

دوای ڕاپەڕینی 1991 گەشەی دیموکراسی و ئازادی چاپ و بڵاوکردنەوەو دامەزراندنی کەناڵ و پێگە ئەلەکترۆنیەکان دەرفەتێکی گەورەی لەبەردەم کورد بە جیهانی دەرەوە کردەوەو هەلومەرجێکی نوێی هێنایە کایەوە. 
دەیان پەیج و ماڵپەر و پێگەی مەجازی بە زمانە زیندووەکانی دونیا لە دایک بوون و پانتای راگەیاندن و گەیاندن لە جاران بەرفراوانتر دەرکەوت و گشت سنوورو بەربەستەکانی بەزاند. 


لێ مخابن بە هۆی ئەو کێ بەرکێ تووندەی لەم رووبەرە وەک دەرەنجامی ململانێی مێدیایی بۆ کۆکردنەوری زۆرترین خوێنەر و بیسەرو داگیرکردنی زۆرترین فەزای مێدیاییەوە سەری هەڵدا، دۆخێکی ناخۆش و ئاڵۆز و تەواو سیاسی و هەستیار هاتۆتە ئاراوە. 

ئەم دۆخە بەوە دەناسرێتەوە، مێدیای کوردی لە جیاتی گرینگیدان بە ناوەرۆک و مەغزاو پەیامە مێدیایە رۆحی و مەعریفیە بونیادنەرەکانەوە، لایەنی زۆری و بۆریە کرچ و کاڵەکەی زیاتر بەلاوە گرینگە و بایەخ بە ناوەرۆک نادات و زیاتر بەدوای لاسایی کردنەوەو دووبارەکردنەوەو ( یەکجۆر) کردنی مێدیایە تا ستراتیژی ( هەمەجۆر کردن) ی و هێنانە کایەی مێدیایەکی کوردی تایبەت بە جڤاکی کوردی و ئاڵنگاریە فەرهەنگیە دەرەکی و ناوەخۆیەکانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا