بە عێراقی کردن
هاوڵاتی بوون بریتیە لە ئەرک و ماف و بەرپرسیارەتی لە پاڵ زامن کردنی هەلومەرجی ژیانێکی شایستە لە چوارچێوەی بونیادی ئەو سیستەمە حوکمرانیەی دەسەڵاتی بەدەستە و هەوڵ بۆ بونیادنانی دەوڵەتێک دەدات تیایدا ماف و ئەرک و بەرپرسیارەتیەکان پارێزروان.
لەوەتەی دەوڵەتی عێراق بۆ کوردو عەرەب دامەزراوە، هەرلە سەردەمی کۆماریەکانەوە بیگرە تا دەگات بە بەعس و حوکمە شمولیەکان، ئەو بکەرو سیاسیانەی ئەم دەوڵەتەیان بەرێوەبردووە هەوڵیان نەداوە پێناسەیەکی ڕاست و دروستی عێراقی بوون بکەن.
بەرسڤ دانەوەی خواست و داواکاریەکانی کورد بە درێژایی سەت ساڵی رابردوو بە ئاگرو ئاسن و نکۆڵی لێ کردن و کات بەسەربردن و دەستی دەستی کردن بووە بە داوا رەواکانی کوردەوە.
دوای بەعسیش ئەم عەقڵیەتە هێشتا ماوەی بەسەر نەچووەو بەشێک لە هێزە تائیفیە قەومیەکان لە پەنای دەستورو یاساوە هەوڵی چڕ کردنەوەو تۆخ کردنەوەو پیادەکردنیان داوەو نەیانویستووە لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ کورد و دۆزو خواستە نەتەوەییەکانیەوە هەڵدەنەوە.
دوای ئەم هەموو ساڵەو مێژوویەکی پڕ لە رووداوو هەڵکشان و داکشانەوە، ئێستاشی لەگەڵدابێ سیاسی و دەستەبژێرە عێراقیەکان نەیانویستووە پێناسەیەکی عەقڵانی و گەل پەسەند بۆ چەمکی عێراقیبوون و پێگەی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا بکەن.


وەڵام بدەوه