Kurdistan Press - پێشمەرگەی یاخی بەرەو پارکی فەرەنسا! پێشمەرگەی یاخی بەرەو پارکی فەرەنسا! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێشمەرگەی یاخی بەرەو پارکی فەرەنسا!

پێشمەرگەی یاخی بەرەو پارکی فەرەنسا! 

نووسینی: هۆگر نێروەیی

لە پارکی ئەندرێ سیترۆنی فەرەنسا مێژوو دەگەرێتەوە، دەڵێت چۆن هێزی نازی ئەلمانی مرۆڤایەتی لەناوبرا، بەو شێوەیە بەڵام هێزی پێشمەرگەی کوردستان مرۆڤایەتی پاراست. 

ویستیان ناوی پێشمەرگە لە شاخەکانەوە بسڕنەوە و  نەهێلین  کەچی ئەوان سڕانەوە و ناوی پێشمەرگە لە پارکی گەورەترین وڵاتی ئەوروپا جێگیرکرا بۆ هەتا هەتایە!

کاتی خۆی لەسەردەمی ڕژێمەکانی یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە عبدلکریم قاسمییەوە تا صەدام حسێن پێشمەرگە یاخی و یاسا لە دەرچووبوو، هەرچی ئەهات لەوەی تر زیاتر دووژمنایەتی پێشمەرگە دەکرد، هەرچی چەکی پێشکەوتوو و چەکی قەدەغەکراو دژی پێشمەرگە بەکاردەهێنرا بۆ ئەوەی ئەم هێزە لەناوبچێت و ناوی پێشمەرگە نەمێنێتەوە. بەڵام هەمویان یەک لە دوای یەک سەریان لەسەر پێشمەرگە دانا و پێشمەرگە بە سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی بەهێزتر مایەوە. 

دوای  دیکتاتۆرەکانی عێراق پۆڵ برێمەری ئەمریکی بەناوی حاکمی عێراق  بۆ ئەوەی عێراق لە فاشیزم و دیکتاتۆری رزگاربکات وتی بەناوی ئەمریکا دەبێت پێشمەرگە هەڵبوەشێتەوە! کەچی سەرۆک بارزانی بەحاکمی عێراق وت ئەوە من دەگەڕێمەوە کوردستان گەر بتواننن  ئێوەش وەرن پێشمەرگە هەڵبوەشێنەوە.  نوێنەری ئەمریکا نەک نەیتوانی پێشمەرگە هەڵبوەشێنێتەوە بەڵکو بە خۆڕاگری سەرۆک بارزانی بەناچاری دان بە یاسایی بوون و دەستووری بوونی هێزی پێشمەرگە لە عێراقی نوێ نا. 

دوای داعش و ئەمسالەکان هاتن وتیان پێشمەرگە کافرن! کەچی پێشمەرگە یەکەم هێزی جیهانی بوو لە سەر زەمین کە ئەفسانەی داعش تێکشکاند، لە جیاتی هەموو جیهان شەڕی گەورەترین ڕێکخراو و دەوڵەتی تیرۆریستی کرد و کۆتاییان پێهێنا. بەهۆی ئازایەتی و قارەمانێتی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش ئێدی ناوی پێشمەرگە کەوتە سەر زمانی زۆربەی جیهان، وڵاتان و خەڵکی جیهان بەناوی پێشمەرگە ئاشنابوون، هەر کاتێک باسی ئازایەتییان دەکرد ناوی پێشمەرگە دەگێڕایەوە. 

دوای میلیشیایەکانی عێراق ویستیان لە پردێ و  مەحمودیە پێشمەرگە لە چەک بکەن لەناو بەرن بەڵام جارێکی دیکە خۆڕاگری و ئازایەتی پێشمەرگە هەرچی ئەربرامز و چەکی پێشکەوتوی ئەوانە تێکشکاند، ئەوانیش فڕیای ڕاکردنی خۆیان نەکەوتن.

دوای نزیکەی سەدەیەک لە خەبات کە ناوی پێشمەرگە لە شاخەکانی کوردستان دەرکەوت، بە سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی لە پارکی ئەندرێ سیترۆنی فەرەنسا جێگیکرکرا، وەکو هێزێک کە هەموو مرۆڤایەتی شانازی پێوە بکات، لەو پارکەوە مێژوو دەگەرێتەوە دەڵێت چۆن هێزی نازی ئەلمانی مرۆڤایەتی لەناوبرا،  بەو شێوەیە بەڵام هێزی پێشمەرگەی کوردستان مرۆڤایەتی پاراست. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه