ئیقلیمیەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵقوڵاوی ناخی کۆمەڵگاو دەسکەوتی زیاتر لە نیوسەدە خەبات و تێکۆشان و بەرهەمی دەریایەک خوێنی شەهیدانی رێگەی رزگاری و ئازادیە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆرکی کوردستانێکی ئازادە، ئازاد لە تەوق و زنجیری دیلی و سەرکزی و بەرکرێگیراوی. سەربەست لە پاشاگەردانی و خۆبەکەمزانین و دوور لە ئەلقە لە گوێی و خۆبەدەستەوەدان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هێمای یەکگرتوویی نەتەوەیی و شوناسی کوردستانێکی ئازادو دابڕاوە لە پرۆکسێ بوون و سەربەخۆیە لە رووی هێزوتواناوەو پشت ئەستوورە بە هێزوبازووی گەلەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئایکۆنی نوێنەرایەتی کردنی سەرجەم چینوتوێژەکانی گەلە و یەکەیەکی دەستەجەمعی ئیداری و نمونەی جوانی پێکەوە کارکردن و هەرەوەزی کاری سیاسی کوردستانیانە.
لێ بەداخەوە ئەو هێزانەی بەردەوام لە رێگەی هەوڵە شاراوەکانیانەوە تەقەلایانە حکومەتی هەرێم لە پەلوپۆ بخەن و شکۆی لێ وەرگرنەوەو شوناسەکەی لەکەدار بکەن و سیمایەکی ناشرینی پێ ببەخشن، لە نێو هەناوی کۆمەڵگای کوردی هەڵتۆقیون.
ئەم هێزانە بە درێژایی ساڵانی دوای ڕاپەڕین بە بۆنەو بێ بۆنە و بەدەر لە هەر رەخنەیەکی بونیادنەر و دڵسوزانەو نیشتیمانی، هەوڵی بن کۆڵ کردنی دەسکەوتەکانیان داوە و ئێستاشی لەگەڵدا بێ بەردەوامن لەسەر هەوڵەکانیان.
وەڵام بدەوه