کێ کەرکوکی فرۆشت؟
هیچ شەخسێک کەرکوکی نەفرۆشتووە بەڵکو بەرپرسی یەکەم و کۆتایی لە فرۆشتنی کەرکوک حیزبی یەکێتی بوو!
ئەوجا نە بافڵ تاڵەبانی و نە لاهوری جەنگی و نەهیچ شەخسێکی دیکەی یەکێتی بە تەنها کەرکوکی نەفرۆشتووە بەڵکو حیزبی یەکێتی بە کۆدەنگی گشتی جگە لە چەند شەخسێکی ناو یەکێتی کەلە پەنجەی دەست تێناپەڕن کەرکوکیان فرۆشت، کە بە ڕێککەوتنێک کە بافڵ تاڵەبانی بە ئاشکرا بە دەنگ و ڕەنگ بە نوێنەرایەتی یەکێتی لە جیاتی ئەوەی بڵێت کەرکوکمان فرۆشت وتی ڕێککەوتنم کرد بە ئیمزای 38 ئەندامی سەرکردایەتی لە کۆی 50 ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی کە ئیمزاییان بەردەستمە ڕەزامەندی کرا بۆ ئەم ڕێککەوتنە کەمەبستییان لەو فرۆشتنە شەڕعیەت دان بوو بەناوی ڕێککەوتن.
کە ئەجێندای دامەزراندنی یەکێتی هەر لە سەرەتاوە ئەوەبوو کە کوردستان نەگاتە ئامانج، کە ئەوکاتە بۆ ئەوەی کوردستان لە دوای ڕیفراندۆم سەربەخۆ نەبێت تەنها ئەو کارتە بەردەست بوو کە کەرکەک بفرۆشن کە یەکێتی بێ دوو دڵی ئەو کارتە بەکارهێنا کەلە تەسەوری هیچ کوردێک دا نەبوو.
ئەوجا هەر جارێک لە بەرژەوەندی شەخسێک دا بابەتی فرۆشتنی کەرکوک مەگۆڕن ڕاستییەکان ون مەکەن بۆ ئەوەی شەڕعیەت بە کەسێک بدەن کە سەرۆکە و ڕاست دەکات، کە جاران شەڕعیەت بە لاهورتان دا کە کەسی یەکەم بوو لەناو یەکێتی بافڵ و دارو دەستەکەی تاوانبارتان کرد بە فرۆشتنی کەرکوک، ئێستاش بۆ شەڕعیەت دان بە قسەکانی بافڵ کە سەرۆکە لاهور و براکانی تاوانبار دەکەن بە فرۆشتنی کەرکوک. بەکورتی ئەوەی کەرکوکی فرۆشت حیزبی یەکێتی بوو نەک شەخسێک یان چەند شەخسێک بوون.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه