ڕاستییەک هەیە! پارتی چەند بەهێز بێت بەبێ حیزبەکانی دیکە لە بەغدا لاوازە. حیزبەکانی دیکەش چەند زۆربن بەبێ پارتی لە بەغدا حسابییان بۆ ناکرێت.
لە بەغدا کورد تەنها ئەوکاتە بەهێزە مافەکانی بەدەست دەهێنێت کە یەکگرتوو بێت، عەرەبیش تەنها ئەوکاتە دەتوانێت دژایەتی مافەکانی کورد بکات کە کورد پەرتەوازە و لەیەکتر دووربن. ئەوجا ئەو هاوکێشیە لەبیرمەکەن هەر حیزب لایەنێک لە بەغدا دژی یەکگرتنی کورد بێت لە ژێر هەر ناو و بەهانەیەک باش بزانن کورد نییە بەڵکو جاشە کوردە و دژە کوردە.
لەم جەنگەلستانەی ناوچەکەدا کەس هێندەی کورد پێویستی بەیەکگرتن نییە هەمیشە کورد هێزی خۆی لە یەکگرتن دا وەردەگرێت، کورد کە یەکگرتوو بێت هەموو نەیارەکانی بە چوکدا دەهێنێت، پێچەوانەش کەس هێندەی نەیارەکانی کورد بە پەرتەوازەی کورد دڵخۆش نین چونکە تەنها ئەوکاتە دەتوانن لە کورد ببەنەوە کە کورد یەکگرتوو نەبێت. ئەوجا بە کورتی بە پوختی، کورد یەکگرتوو بێت کوردستان بەهێز و دڵخۆش دەبێت، کورد یەکگرتوو نەبێت عەرەبستان و فارستان و تورکستان و هەموو نەیارانی کوردستان دڵخۆش دەبن بە ئامانجیان دەگەن کە ڕێگە نەدەن کورد بە ئامانج بگات کە کوردستانە.
پیرۆزە بە پارێزگاربوونی هەڵەبجەی شەهید
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه