سوارەکانی حەمیدی و سوارەکانی یوسف کیلابی!
ئەوەی ئاشکرایە، هەمیشە کە بەغدا بەهێزبێت هەوڵی لاوازکردنی هەرێمی کوردستان دەدات، کە بەغداش لاواز بێت خۆی ناتوانێت بەو کارە هەڵسێت، ناوخۆی هەرێم بەکاردەهێنێت!
کاتی خۆی کە هەرێم جۆلەیەکی سیاسی و دیبلۆماسی هەبوو، کە هەرێم بەرەو پێشەوە دەبرد ئێران بە مووشەک هێرشی هەولێر دەکرد یان فەرمانی بە میلیشیایەکانی عێراق دەکرد کە بە درۆن هێرشبکەنە سەر هەولێر بۆ ئەوەی هەرێم تەسلیم بێت بچێتە ژێر رکێفی و لەخەتی دەرنەچێت. دوای گۆڕانکارییەکانی سوریا کەدەستی ئێران لە ناوچەکە کورت کردووە، ئێدی ئێران زوو زوو جورئەت ناکات میلیشیایەیەکانی دەربخات سلێمانی دژی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنێت، کە هەر جارەو لە ژێر ناوێک، کە ئەم جارە بەناوی مانگرتنی مامۆستایەکان دەیانەویست لە جیاتی درۆن داخلی هەولێربن بشێوی دروست بکەن تێکدان بکەن ڕێگری بکەن لەو گۆڕانکارییانەی کە لە سوودی هەرێم بەڕێوەن.
بەدێژایی مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان نەیارەکانی کوردستان سوودیان لە بەشێکی کورد وەرگرتووە، بۆ ڕێگریکردن لە بەرەوپێشچوونی کورد و نەگەیشتن بە ئامانج، کە هەر جارەو لەژێر ناو و بەهانەیەک دژی کورد بەکارهێناوە، گەر دوێنێ سوڵتانی عوسمانی سوارەکانی حەمیدی دژی نەتەوەکانی ناتورک بەکارهێنابێت کە ئەرمەن و زۆر خەڵکی دیکە کردە نەیاری کورد، ئەمڕۆ نەیارەکانی کوردستان سوارەکانی ڕەیان کڵدانی و یوسف کیلابی کە بەناوی مامۆستایانی مانگرتوو و ناڕازی لەدژی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنن، کە لەلایەک دەیانەوێت ناوبانگی هەرێم ناشرین بکەن لە دونیای دەرەوە بەتایبەتی ڕۆژئاوا و ئەمریکا، لەلایەکی دیکەوە دەیانەوێت مەرەمی خۆیان کە مەرەمی دژبەرانی کوردە تێکەڵی داواکارییەکانی مووچەخۆران بکەن ئەجێندایی خۆیان لەسەر بسەپێنن و کۆتایی بەو هەژموونە بهێنن کە خۆیان ناتوانن کۆتایی پێبێنن.
نەیارانی هەرێمی کوردستان زۆر باش دەزانن کەوتنی هەولێر کەوتنی هەرێمی کوردستانە، کەوتنی کوردە،کەوتنی ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتە، ئەوجا ئەگەر لەهەولێر ئەمڕۆ ڕێ لەو خۆپێشاندانە نەکردبایە، ئاسایشی هەولێر کە بە ئاسایشی هەرێمی کوردستان ناسراوە بەتەواوی تێکدەدا، هەولێر پڕدەکرد لە میلیشیا و چەتەکانی خۆیان ئەوکات بە ئاسانی ئەجێندایی خۆیان لە هەولێر دەسەپاند، کۆتایی بەو ئۆمیدە دەهێنا کە هەموو کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستان لەسەر چنیوە، ئەمڕۆ هەر هیچ نەکرا تەنها رێ لەوە کرا کە مەرەم و ئەجێندایی نەیارانی کوردستان داخلی هەولێر نەبێت.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه