Kurdistan Press - کورد هەتا لەگەڵ خۆی ئاشت نەبێتەوە و دوژمنی خۆی باش نەناسێت قەت ناگاتە ئامانج کورد هەتا لەگەڵ خۆی ئاشت نەبێتەوە و دوژمنی خۆی باش نەناسێت قەت ناگاتە ئامانج | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کورد هەتا لەگەڵ خۆی ئاشت نەبێتەوە و دوژمنی خۆی باش نەناسێت قەت ناگاتە ئامانج

کورد، هەموو نەتەوەیەکی خۆش دەوێت تەنها نەتەوەیی خۆی نەبێت، باوەشی بۆ هەموو کەسێکی بێگانە دەکاتەوە بۆ هاوزمانی خۆی نەبێت، مانگرتووەکان ئەمڕۆ لەباوەشی یوسف کڵدانی بوون کە دوێنێ لە باوەشی ڕەیان کڵدانی بوون. لەوانەیەش سبەینێ لە باوەشی قەیس خەزعەلی و ئەمسالەکانی بن بەڵام گەر بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم کە هاوزمانی خۆیەتی بچێتە لای سۆکایەتی پێ دەکەن، لەوانەیش جنێو بارانی بکەن، هەر کەم کەم ڕێگا نادەن بچنە ژێر چادری ئەوان! بەهۆی گۆتاری پۆپۆلیستی و ئۆپۆزسیونی سەختە لە هەرێم برا بۆوە بە بێگانە و بێگانە بۆوە بەبرا و کەسیتی، دوژمنی بۆوە بەیار، یاری بۆوە بە دوژمنی! 

بە درێژایی مێژوو خەڵکی دیکە قەت ڕەحم بە کورد نەکردووە، لای ئەوان کورد هەر کوردە، جیاوازی ناکات لە نێوانیان کە لە دیدی ئەوان دا هەموو کوردێک خرابە، ئەوکاتە نەبێت کەئیشیان بەکوردە باوەشیان بۆ بەشێک دەکاتەوە بۆ ئەوەی کورد بکاتە دوو بەرە و بۆشایی لەنێوانیان دا دروست بکات، تا ئەو بووشایە پڕ بکەن لە مەرەم و ئەجێندایی خۆیان کە پڕیەتی لە ڕق و کینە! کە کورد بکاتە دوژمنی کورد، خۆیان بە شەریف نیشان بدەن! دوای  بە ئاسانی بەرەیەک لەناودەبەن بەرەی تریش لاواز دەکەن ! کەئەوکاتە بەئاسانی یاری بە چارەنووسی کورد دەکات کە بەدرێژایی مێژوو چارەنوسی کوردییان ڕەشکردووە بێ ناسنامەو بێ خاک کردوونە و  هەموو مافەکانیان لێ زەوت کردوونە! ئەوجا هەتا کورد لەگەڵ خۆی ئاشت نەبێتەوە و دوژمنی خۆی باش نەناسێت قەت ناگاتە ئامانج و نابێتە خاوەن ناسنامەی خۆی. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه