واشنتۆن و پیرمام!
سروشت هیچ شوێنێک پیرۆز ناکات بەڵکو شتێک دەبێتە هۆکار بۆ پیرۆزبوونی ئەو شوێنە.
واشنتۆن پیرۆزە بۆ ئەمریکییەکان چونکە لەوێ خەباتکرا و هەستی سەربەخۆیی دروستکرا، کە ئەوانەی نەیاری ئەمریکان زیاتر لە هەموو ویلایەتەکانی ئەمریکا ڕقییان لە ویلایەتی واشنتۆنە. مەککە پیرۆزە بۆ موسڵمانەکان چونکە هەمو موسڵمانەکانی جیهان لەوێ کۆدەبنەوە، نەیارەکانی موسڵمانانیش زیاتر لە هەموو شارەکانی موسلمانان ڕقییان لەمەککەیە. کوردیش لە کوێی ئەم خاکە بتوانێت ڕای گشتی کوردستانی دروست بکات ئەو شوێنە پیرۆزە بۆ پرسی کورد و کوردستان. ئەوجا پیرۆزی «پیرمام» بەهۆی ئەوە نییە کە سروشت پیرۆزکردووە یان بەهۆی حیزبێک بەڵکو پیرۆزی پیرمام بەهۆی ئەوەیە کە زیاتر لە هەموو شوێنەکانی دیکەی ئەم جیهانە ڕایی کوردستانی لێ دروست دەبێت.
کە پیرمام ئەو شوێنەیە کە هەموو نەیارەکانی کوردستان ڕقی لێیە بەهۆی ئەوەی کە حیزب نا بەڵکو کوردەکان لێ کۆدەبنەوە و ڕاییەکی گشتی کوردستانی لێ دروست دەکەن، کە ڕایی پیرمام عەرشی نەیارانی کوردستان دەلەرزێنێت و هەرچی پیلانی نەیارانی کوردستانیشە لەناوی دەبات.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه