Kurdistan Press - سەردەمی سوننەکان دەسپێدەکات سەردەمی سوننەکان دەسپێدەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەردەمی سوننەکان دەسپێدەکات

کوردو دیمەشق، هیلالی سوننی.

ئەوەی لەسوریا ڕویدا، پلان و شۆڕش و بەرژەوەندیە پێکەوە بۆ زیندووکردنەوەی شکۆی سوننەکان، بۆ مانابەخشینەوە بە خەلافەتی مۆدێرنی سوننی، بۆیە مۆتیڤ و کاریگەریەکانی بەخێرایی دەردەکەون، پەرەسەندنەکانی دوای کەوتنی دیمەشق: بریتیە لەوەی سوننە ڕادیکاڵە عەقائیدیەکان، واتە گروپی چەکدارکراوی بەهێز نەک بازنەی ئیخوانیی میانڕەوی خێرخواز، ڕۆڵیان پێبدرێتەوە لەبری هێزگەلی پەروەردەیی و ئیرشادیی و دەعەویی، پاشان سەلەفیە جیهادیە مەنهەجی و مەزهەبیەکان و تەریقەتەکان کارابکرێنەوە بۆ ئەم دۆخە، بەجۆرێک خاوەنی دەوڵی قوڵ بن و گەمەکەری بنەڕەتی بن لەهاوکێشە ئاڵۆزەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، کوردپ بەهەردوو هەرێمی فیدڕاڵی باشورو خۆسەری ڕۆژاڤا، دەبێ بەشێک بن لەو ئەجێندایە.

سوریا شۆڕشەکەی نەدزرا، جۆلانی و گروپەکەی دیمەشقیان کردەوە سەنتەری بڕیاردانی سوننەی وەلائی "وەلائـ و بەڕائـ" لەم سەرەتایەوە کردیانە ناوچەی تۆڵەسەندنەوەی مێژوویی و بیرخستنەوەی سەردەمی ململانێکانی دەوڵەتی ئەمەوی و عەباسی و شەڕە خوێناویەکانیان، بەوتارێک لەمزگەوتی ئەمەویەکان و دەرهێنانی ئێسقانی حافز ئەسەدی کۆچکردووی عەلەویەکان لەگۆڕەکەی، جۆلانی مۆریدا لە دیمەشق و شام و بەتۆپزی کردی بە بناغەو فۆڕمێکی نوێی بەڕێوەبەری بۆ سەرەتای هیلالێکی سوننی و جۆرێک لە نەهج و بیری ئاینی سەلەفی جیهادیی ڕێکخراو شوێنگرەوەی بەرەی موقاوەمە نەک ئیسلامی پەمەیی حەسانی کوڕی سابت، ئەوەش ئەمریکاو ئیسڕائیل و عەرەبستانی سعودیی و قەتەر پێشتر تەبەنیان کردوە بە سپۆنسەری ڕاستەوخۆی تورکیا بۆ ئاسایشی ئیسڕائیل.

لەسوریا سەرۆک دزرا، باوکی سەرۆکیشیان لەقەبری ئاڵتوونی دەرهێناو سوتاندیان، سوریا هاتەوە ڕیزی کۆمکاری عەرەبی سوننی، پێچەوانەی تونس و میسرو عێراق و یەمەن و لیبیا نەیانهێشت شۆڕشەکەیان بدزرێ، ئیسڕائیل بەسەرکەوتوویی هاتەدەرەوەو تاوانەکانی مرۆڤکوژی و جینۆسایدی زیندانی سیدنایای پیشانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا کەئەوەی دەیان ساڵە گوزەراوە لە دیمەشق هەزارقات بەئازارترە لە جەنگ و تاوانی فڕۆکەکانی ئیسڕائیل دژی غەزەییەکان.

 کاتی خۆی عەباسیەکان و بنەماڵەی هاشمیەکان لە ١٣٢ی کۆچی لەدیمەشق، لەتۆڵەی شەهیدکردنی ئیمام حسێن وبراکانی و دەیان پیاوی ئاینی قەبیلەی بەنى هاشم و حەفتا سەحابەی پێغەمبەر(دخ) هاتن سەرکردەو خەلیفە دیارەکانی ئەمەویان لەقەبر دەرهێنا بەموعاویەو یەزیدەوە، دوا خەلیفەی ئەمەویەکان، چواردەهەمین خەلیفە، کە مەڕوانی حیماربوو، مروان بن محمد بن مروان بن الحكم، کە لەباوکێکی ئەمەوی و دایکێکی کوردبوو، کوشتیان و کۆتایی بەو خەلافەتە هات و وتیان ئەوە لەتۆڵەی خزمان و ئەقرەبای بەنی هاشم و پێغەمبەرو کوشتارگەی کوفەو کەربەلاو کردمان.

ئێستا کاتی جوڵەی میلی سەعاتی سوننەکانە؛

- سوننەکان دەبێ خاوەن دەوڵەتی کاریگەربن نەک پاشکۆو پەراوێزخراو هاوشانی ئەمریکاو ڕۆژئاوا بەرامبەر هەژموونی چین و ڕوسیاو ئێران.

- قەوارەی هەرێمی كوردستان بە پشتیوانی ئەو مەتبەخە نێودەوڵەتیە ڕەگەزی گرنگی یاریەکەیە ئەگەر ڕوانگەی جددی خیتابی کوردی دەستوەردانی تێدا نەکرێ و شەق نەکرێ.

- چونکە ئەمریکاو قەتەرو تورکیا، هەرێمی کوردستان وەک دەوڵەتی سوننی تەماشا دەکەن و کاریان بۆ ئەوەش کردوە هەرێمی خۆسەری دیموکراتیکی ڕۆژاڤا- هەسەدە، بهێننە ناو بازنەکەوە ئەگەر هاتن، لەنەهاتنیشدا ئەگەری جەنگ و لەشکرکێشی تورکیا ئەگەرێکی حەتمیە.

-  لەسەرکێشی شیعەکانی عێراقیشدا هەرێمی سوننەی ئەنبارو بەسڕەی شیعەكان و موسڵ بۆ تورکەکان بەپێی میساقی میللی وەک کارتی فشارو بەدیل و دابەشکاری عێراق خراوەتە بەردەست و ئەگەرێکی ئامادەیە.

ئاسۆ عەبدوللەتیف

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا