سەرکردایەتی ئێستای ئەم حزبەی خۆی بە حزبێکی مۆدێڕن و سۆشیال دیموکرات وێنادەکات، لە کردارو کارنامە هیچی لە سوشیال دیموکراتەوە ناچێت و رۆڵێکی زۆر خراپ لە گۆڕەپانی سیاسیدا دەگێڕێت.
سەرەنجامی هەر کێشەو ناکۆکیەک لە دونیای سیاسەت، زمانی دیپلۆماسی و خاوکردنەوەی گرژیەکان و رەواندنەوەی مەترسی و دوودڵی و دڵەراوکێکانە، نەک زمانی زبرو تەشهیرو بەلارێداژردن و دروست کردنی فەوزا.
پاڤڵ تاڵەبانی لە بری گەڕانەوە بۆ هەولێرو لەدەرگادانی گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە، پەنا دەباتە بەر مێدیا و رووبەری کۆمەڵایەتی و مێدیایی دەرەکی و زیاتر گرژ کردنی دۆخی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی یەکێتی نەک بەدوای خاوکردنەوەی گرژیەکان و چارەسەریدا ناگەڕێ، بەڵکو کردنەوەی دەرگای تری ململانێ و زیاتر گرژ کردنی بارودۆخی کوردستان و نائومێدکردنی هاوڵاتیان و لەباربردنی پرۆسەی سیاسی و دروست کردنی دڵەراوکێ، لە هەموو شت بەلاوە گەورەتر و گرینگترە.
وەڵام بدەوه