ترسی ئەوان لە دەست دانی سلێمانی یە نەک وەرگرتنی ھەولێرە!
ھەولێر بەدەستی خاوەنەکەیەتی وەرناگرێتەوە نەک بەدەستیی بێگانەیە کەئێوەمانان حاکم بوون بۆ ئەوەی وەربگرێتەوە! واز لە ھەولێر بھێنن نەک ھەرگیز ھەولێر وەرناگرنەوە، بەڵکو دوای ھەڵبژاردن ئەم جارە لە سلێمانیش دەبن بە کەمینە، یەکەم نا دووەمی ئێوەش لە مەترسیدایە! ھەولێر ھەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕەشەکە، کە ھەولێر بەدەستی ئێوەبوو نائارامترین شاری ھەموو عێراق بوو، کە ھەولێر لە دەستی ئێوە دەرھێنا بۆ بەئارامترین شار لە ھەموو ناوچەکە و پێنجەم ئارامترین شاری جیھان.
کە ھەولێر بەدەستی ئێوەبوو خزمیش لە ترسا سەردانی خزمی خۆی نەدەکرد، بەڵام کە ھەولێر لە دەستی ئێوە دەرھێنا نەک ھەر خزم بەڵکو خەڵکی ھەموو وڵاتانی جیھان سەردانی ھەولێر دەکەن، باوەر بە چاوەکانی خۆیان ناکەن کە شارێکی ڕۆژھەڵاتی ھەیە رکابەری شارە پێشکەوتووەکانی ڕۆژئاوای ئەوان دەکات.
ھەولێر ئەزمونی ھەیە، کەلەسەردەمی ئێوە ھەولێرییەکان بووبوون بە بێگانە لە ماڵی خۆیان دا، کەس بە کەس نەبوو، بێ خاوەن و وێرانستان بوو، حساب بۆ نەکراوبوو! کە بەقسەی خۆتان ھەولێر گوندێکی مەزن بوو! ئاغای چیتوری حوکمڕان بوو! ھیلالی شیعی لە تەواوبوون دابوو، بەڵام ھەر کە ھەولێر لە دەستی ئێوە دەرھێنا، سەردەمی زێڕینی ھەولێر دەسپێکرد، لەگوندەوە بۆ بە شار، لە شارەوە بۆ بە پایتەختی ئاوەدانی، لە ئاوەدانییەوە بۆ بەپایتەختی ئارامی، لە ئارامییەوە بۆ بە پایتەختی سیاسی کە ھەموو چاوەکان لەسەرن و لەسەردەبن، کە عێراق و ناوچەکە بەبێ ھەولێر تەواو نابن، کە ھەولێر باش بوو عێراق باش دەبێت، کە ھەولێر باش بوو ناوچەکە باش دەبێت، ھەموویانیش خراب دەبن کە ھەولێر خراب بوو! کەس ناتوانێت ھەولێر پشتگوێ بخرێت، حسابی تایبەت بۆ دەکرێت، کە ئۆکەی ھەولێر بۆ ھەموو شتێکی ناوچەکە نەک ھەر پێویستە بەڵکو زەرووریەتە کە بەبێ یەک دوو یار و نەیار دەزانن ھەولێر کلیلی دەرگای چارەسەری ناوچەکەیە.
ئەوجا واز لە ھەولێر بھێنن کە خەونە، خەمی سلێمانیتان بێت کە ھێندە نەماوە شار بەدەر دەکرێن!
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه