KurdistanPress...

CLOSE

جاشی دەستە سێ و چوار

جاشی دەستە سێ و چوار! 

پڕۆژەی ھەژماری من ھێندەی شۆرشی ئەیلۆلی و ڕیفراندۆم سەر دڵی نەیارانی کورد گرانە! 

ھەر دادگای فیدڕالی عێراق فەرمی دانینا بە بانکەکانی بەشدار لە پڕۆژەی ھەژماری من، ئاغاکانی ڕەیان کلدانی و ئەمسالەکانی کەوتنە جوڵە. بۆ دژایەتیکردنی ئەم بڕیارە، ڕەیان کلدانیش بۆ ئەوەی تەحەددی قەیس خەزعەلی و ئەوانە بکات بڵێت زۆرترین جاشم ھەیە بەناو نوێنەرەکانی مامۆستایانی ناڕازی ئاراستە کران کە لە تەوقیتێک دا ھەموویان بەیەکەوە دەمیان بەیەک ئاراستە بکرێتەوە و دژایەتی ئەم بڕیارەی دادگا بکەن. پڕۆژەی ھەژماری من ھێندەی شۆرشی ئەیلۆلی و ڕیفراندۆم سەر دڵی نەیارانی کورد گرانە بۆیە ھەر بڕیارێک لەبەرژەوەندی ئەم پڕۆژە بێت جاشەکان و ئاغاکانی زۆرترین دژایەتی ئەم پڕۆژە دەکەن. کە بەناو جاشەکانی ئەمڕۆ ھێندە سۆکن گەر جاشەکان دوێنێ بزانیبایە ئەوانەی ئەمڕۆ  دەبن بە جاشا قەت ڕوویان نەدەھات ناوی خۆیان بنێن جاش، ناویان شتی دیکە دەبوو! 

جاشی جاران جاشی کەسی یەکەم بوون، جاشی دژە شۆرش بوون، جاشی عەبدلسەلام عارف و سەدام بوون، جاشی حافز  ئەسەد  و سەرۆکی یەکەم بوون، قەت جاشایەتی بۆ کەسی دووەم نەدەکرد بەڵام جاشەکانی ئەمڕۆ ھێندە سوک و ڕیسوان خولامی خولامەکانن، جاشایەتی بۆ ھێندە کەس دەکەن کەدەمێکە ئەوان بوون بە جاشی خەڵکی دیکە  جاشی دەستە سێ و چوارن. گەر جاش نڕخی لەسەر بوایە ھەرێمی کوردستان لە جیاتی نەوت دەتوانی جاش ھەناردە بکات کە ھێندە جاشی زۆرە بەشی ھەموو وڵاتانی جیھان بە زیادەوە دەکرد، کەھەرچی جۆڕی جاشیشە ھەیە بە تێکە نانێک ئامادەن نەک ھەر خەڵکی نەتەوەی خۆیان بەڵکو باوک و ھەر چی خزمی نزیکی خۆیانە بفرۆشن، بەڵام جاش نڕخی  نیە تا نڕخی لەسەر دابنرێت بۆیە ھەر ھەر کە کاریان پێ تەواو بوو بە فلسێک نایانەوێت.

ڕاستیەک ھەیە ئەوەی بە جاش دەکرێت لە وڵاتی داگیرکار بە باش ناکرێت! ئەوانە دەیانەوێت بەناوی مووچەوە شەرعیەت بەجاشایەتی خۆیان بدەن، کەئێستا جاشایەتی بە خەبات بەخەڵکی دیکە دەفرۆشن! جاش ھەر چەند خەڵکی بەدەوری بێت پلەی جاشایەتی بەرزتر دەبێت لای ئەوانەی کە جاشایەتی بۆ دەکەن، ھەر ئەوانەش بۆ ئەوەی بەرزترین پلەی جاشایەتی وەربگرن خەڵک وا تێدەگەینین کە ھەر شتێک ئەوان بڵێن کە لا خەڵکی دیکە ئاراستە دەکرێن لەبەرژەوەندی مووچەخۆرانە، بۆ ئەوەی خەڵک پێشوازی لەو بڕیارانە بکات و ئەوانیش موستەفید بن  لای داگیرکار و پلەی جاشایەتی خۆیان وەربگرن کە بەرزترین پلەی جاشایەتیە! 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه