KurdistanPress...

CLOSE

عێراق و مووچەی پێشمەرگە

عێراق و مووچەی پێشمەرگە! 

هەر ووڵاتێك لە رووی سەربازییەوە پێشكەوتوو بێت و هەروەها ئابوورییەكی بەهێز و هەمە جۆری هەبێت ئەوا دەتوانێت خاكو خەڵك و ناسنامەی وڵاتەكەی بپارێزێت وەكو ووڵاتەكانی ئەمریكا و بەریتانیا و روسیا و چین و ئەلمانیای سەردەمی نازییەكان 

ئەلمانیای نازی پێش ئەوەی نیوەی جیھان داگیربکات، کاری لەسەر دوو شت کرد، یەکەم سوپایەکەی, کەتا جەنگی دووەمی جیھان مەزندە دەکرا بۆ نزیکەی چوار ملیۆن سەرباز. دووەم ئابوورەکەی، کە ئابوورەکەی بەشێوەیەک بەھێزکرد وڵات نەبوو جگە لەئەمریکا شان لەشانی بدات، بۆیە لە کاتی جەنگ زۆر وڵات بەبێ شەڕ تەسلیم بوون و ھەروەھا ئەوانەی تەسلیمیش نەبوون بەئاسانی تێکشکێنران. ئەوەی ئەلمانیا کردە ژمارەیەکی دیار  لە جیھان دا ئابوورە بەھێزەکە و سوپا نازییە زەبەلاحەکە بوو. ئەوەی بەریتانیا لەجیھاندا کردە بەریتانیای گەورە کە شارستانی خۆی لەھەموو جیھاندا بڵاوبکرێتەوە سوپا و ئابوورەکەی بنەماڵەی پاشایەتی بوو. ئەوەی ئەمریکا داگیرکراوی ئەوروپا کردە گەورەی ھەموو ئەووروپا و جیھان سوپا و چەکی پێشکەوتوو و دۆلارە بێ ژومارەکەی بوو، ئەوەی  یەکێتی سوفیەت کردە پێشڕەوی جیھان چەکی ئەتۆمی و  غازی زۆر و ئابوورە بەھێزەکەی بوو.

ھەمیشە و لە ھەموو سەردەمێک دا سوپا و ئابووری شادەماری بناغەی ھەر وڵاتێکن، ھەرکێ ئەم دوانە ھەبێت دەبێتە ژمارە لەجیھاندا. عێراقیش کار لەسەر ئەم دوانە دەکات کە لاوازبکات بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان داببرێت لە جیھان دا و نەبێتە خاوەن کیانی سەربەخۆیی خۆی، عێراق دوای ئەوەی سەرکەوتووبوو کە نەوتی ھەرێمی کوردستان بە سکاڵایەک لە پاریس لە دەستی کورد دەرھێنا، ماوەیەکە بە پیلانێکی دەرەکی کار لەسەر پێشمەرگە دەکات، کە لە شەڕی داعش پێشمەرگە بۆ ناوێکی دیار لەھەموو جیھان، کە پێشمەرگە ئەفسانەی ئەو ھێزە شکاند کەلە ٢٤ کاتژمێر کەمتر دووەم گەورەترین پارێزگای عێراق داگیرکرد، کە نیوەی سوپاکەی تەفروتوناکرد قەیسەری لێ بووە کونە مشک و فریای ڕاکردنی خۆشیان نەکەوتن، بەڵام پێشمەرگە ئەو ھێزە ئەفسوناوییە تێکشکێنرا ئاسایشی ناوچەکە و جیھان پاراست نەیھشێت خەلافەتەکەی بەردەوام بێت کۆتایی پێھێنرا، بۆیە ترسی پێشمەرگە لای عێراق دروست بوو کە لە شۆرشی ئەیلۆلەوە ڤۆبیای پێشمەرگە لای حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق ھەیە.  

لەوەتەی عێراق بووەتە دەوڵەت ھەمیشە کار لەسەر ئەوە کردووە کەھەرێمی کوردستان ئابوورەکەی بەدەستی نەبێت، لە دوای ڕێککەوتنی جەزائیر کە نسکۆی شۆرشی لێکەوتەوە عێراقی سەدامی کار لەسەر ئەوەدەکرد کە گەڕانەوە بۆ بەغدای مەرکەزیەت کورد پارەی زۆری دەست دەکەوێت. ئەوەبوو دوای شۆرش کوردی زۆر وەلایان بۆ بەغدا دروستببو، کە سەدام پارەی بێ ژومار بەو کوردانە دەدا لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە ناسنامە ڕەسەنی خۆیان و دوورکەوتنەوە لەوانە کەشۆرشیان لە مێشکی خۆیان دەرنەدەھێنا. ئێستاش لەسەر بێت لەناوخۆدا ئەو  کوردانەی وەلایان بۆ عێراقچێتی ھەیە چەند ساڵە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گەڕانەوە بۆ بەغدا کورد مووچە و پارەی زۆریان دەست دەکەوێت، دوای ئەوەی عێراق نەوتی لەدەست کورد دەرھێنا کە شادەماری ئابووری ھەرێمبوو زیاتر لە چواردە مانگە یەک مانگیش بەغدا مووچە لەکاتی  خۆی دا نەناردووە، ئەوە جگە لەوەی زیاتر لە ھەموویان کار لەسەر پێشمەرگە دەکات کە مووچەی ئەوان بەبارمەتە گرتووە، تا سەر شەڕی دەروونی لەگەڵ دەکەن بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان بۆ مووچە بەتەوای دەستبەرداری ھەموو شتێک بێت ھەتا دەستبەرداری پێشمەرگەش بێت، ببێتە ھێزیکی فەرمی عێراقی وەکو حەشد و ئەوانە وەلایان بۆ وڵاتێکی ھەرێمی ھەبێت بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان تەنھا بە ھەرێمێکی تەنفیزی بمێنێتەوە بڕیارەکان وەک خۆی کەلە بەغدا دێن جێبەجێبکرێن نەک خاوەن بڕیاری سەربەخۆیی خۆی بێت.

عێراق ئەوکاتە مووچە بەبێ گرفت بە کورد دەدات، کە  کورد دەستبەرداری ناسنامەی ڕەسەنی خۆی بێت،بچێتە ژێر دروشمی (عەبدلکەریم  قاسم و عەبدولسەلام عارق و  سەدام حسێن) کە دروشمی (یەکەمجار عێراقی عروبە) بەبێ ھیچ نەتەوەیەکی تر کەتەنھا نەتەوەی عروبە سەروەربێت، کە ھەموو نەتەوە جیاوازەکان  وەلایان بۆ نەتەوەی خۆی نەبێت تەنھا وەلایان بۆ عروبە ھەبێت کە ئەوان دەبێت عێراقی بن پێش ئەوەی کورد و ھەر نەتەوەیەکی تر بن. 

#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه