کاراکتەری بارزانی لە چەند دێڕێکدا
پەیام و گوتاری سەرۆك بارزانی، پەیامێكی سەرتاسەری، یەكانگیر و لەخۆگرەو دژی گوتاری وەردەرنرو ئاراستەكراوی تاك جەمسەریە.
بارزانی وەك بكەرێكی سیاسیی خاوەن ئەزمونی نیو سەدە لە خەبات و قاڵ بووەوی گۆڕەپانی پر لە ھەورازو نشێوی سیاسی، ھیچ كات نەیویستووە لە دەرەوەی مێژوو، وەك تەماشاكارێك وبكەرێكی بێ جووڵە و چالاكی، دوای ڕووداوەكان كەوێ یا لە ھەوڵی خۆ نواندندا بێت لە پێناوی كۆمەڵێك دەسكەوتی لەرزۆك و كاتیەوە.
پارادایمی كوردایەتی لای بارزانی، ھەڵگری بیرێكی قوڵە لە پێناو ھێنانە كایەی كۆدەنگی نیشتیمانی و خۆ دوورگرتن لە پەرتەوازەیی و رێگریكردن لە ناوچە گەرێتی. ئەو لە ڕوانگەی ھەست كردن بە بەرپرسیارەتی نیشتیمانی و نەتەوەییەوە، لە ساتە وەختی گرینگیی دەركردنی بڕیارە چارەنوس سازەكاندا، دوو دڵ و ڕاڕا نیە. چوارچێوەی كاری سیاسی و چالاكیەكانی چ لە ئاستی نێو دەوڵەتی و چ لە ئاستی ھەرێمیدا، خۆی لە ڕەت كردنەوەی دیالۆگ و تاكڕەوییدا نابینێتەوە، سەرەڕای پروپاگەندەی جەمسەری نەیارانی بە كۆمەڵێك تۆمەتی بێ بنەما و نەسەلمێنراوەوە. پانتای كارو ھەوڵە سیاسی و دیپلۆماسیەكانی تا ئەو شوێنە بڕ دەكات، بتوانێ زۆۆرترین دەسكەوتی ژیاری و گەورە بۆ كورد بچنێتەوە. ئەو سیاسیەكی ڕادیكاڵیی بانگەشەكاری پان كوردیزم و شوفینیەتی تائیفی نیە و دوورە لە بیرو ھزر و فكری تووندڕەوییەوە. بە پێچەوانەی ئەو ھەرێمەی بە درێژایی سەد ساڵی ڕابردوو، ھەمیشە لانكەی گەشەی ھزرە شۆفینیە ڕادیكاڵیە ماڵوێرانكەرە نامەنتیقیە تووندڕەوەكان بووە. پڕۆژەی بارزانی، پڕۆژەیەكی بۆلشەڤیزمی نەژادی، یا ھەڵگری مەعریفەی سۆسیالیزمێكی چەپگەرای ماڵوێرانكەر و چەقبەستوو لە ڕێڕەوی خوارو خێچی مێژووی مرۆڤایەتی نیە. بەڵكو سەرۆك بارزانی ھەڵگری خەمێكی قوڵی بێ دەوڵەت بوونی نەژادی كوردەو خاوەنی پڕۆژەیەكی سادەی نیشتیمانی و نەتەوەیی و عەقڵانی و پڕ لە ناوەرۆك و مەغزاو و چەمكی بەدەوڵەت بوونەو بەر لە گەڵاڵە كردنی ھەر پێشنیازێكی یەكلاكەرەوە، بۆ ماوەیەكی درێژ بیرۆكەی پێشنیارەكە لای خۆی گڵ دەداتەوەو شرۆڤەی ڕەھەندە جیاوازیەكانی دەكات و دواتر لە كات و شوێن و ساتی گونجاودا، ئەیخاتە ڕوو، بۆ چوونە ناو گفتوگۆ و زۆرترین ڕاگۆڕینەوە دەربارەیەوە.
بارزانی بكەرێكی وشیار و بە ئاگاو دووربین و خاوەن ئەزمونە و ھەمیشە ئارگۆمێنت و بیر قوڵی و ھزر و مەعریفەی دەوڵەت سازی نەتەوەیی بە ئامانجی ڕی گرتن لە پەرتەوازەیی، بە خوێندنەوەكانیەوە دیارەو لە گەڵاڵە كردنی پارادیمە سیاسی و ڕوانگە نەتەوەیی و دیسكۆرسە نیشتیمانیەكانیەوە، ڕەھەند گەرایەوە ھەوڵ ئەدات بە پێكھێنانی كۆدەنگی نیشتیمانی و لە خۆ گرتنی فرە بۆچوونەكان و ڕەتكردنەوەی ڕادیكالیزمی ھزری و ئایدۆلۆژی، باز بە سەر فكری (نیمچە دەوڵەت) دا باوێت. ئەو بكەرێكی پۆپۆلیستی ڕەگەزپەرەست و شۆفینی نیە. بەڵكو ھەردەم خوازیارە ھەوڵەكان بە ئاراستەی پێك ھێنانی بیرۆكەی درووست كردنی نیشتیمانێكی بەھێزو پتەوی سیاسی، كۆ كاتەوە و ماناو مەغزای پێ ببەخشێ. بارزانی هەرگیز لە تەحەدا و ڕووبەڕووبوونەوەكان نەترساوەو ناترسێ و پێی وایە دۆزی كورد دۆزێكی ڕەوای نەتەوەیی و سیاسی و نیشتیمانی و دیرۆكیە و تا كورد نەبێتە خاوەن قەوارەیەكی سیاسی دانپیانراوی نێودەوڵەتی، دۆزی كورد تا چەند سەدەی تریش لە حەڵقەیەكی داخراوو چەقبەستووی ھەرێمی و لۆكاڵیی بێ روحیدا ئەخولێتەوەو ناگاتە ئامانج.
پەیام و گوتاری سەرۆك بارزانی، پەیامێكی سەرتاسەری، یەكانگیر و لەخۆگرەو دژی گوتاری وەردەرنرو ئاراستەكراوی تاك جەمسەریە. پارادیمی كوردایەتی لای بارزانی، ھەڵگری بیرێكی قوڵە لە پێناو ھێنانە كایەی كۆدەنگی نیشتیمانی و خۆ دوورگرتن لە پەرتەوازەیی و رێگریكردن لە ناوچە گەرێتی. ئەو لە ڕوانگەی ھەست كردن بە بەرپرسیارەتی نیشتیمانی و نەتەوەییەوە، لە ساتە وەختی گرینگیی دەركردنی بڕیارە چارەنوس سازەكاندا، دوو دڵ و ڕاڕا نیە. چوارچێوەی كاری سیاسی و چالاكیەكانی چ لە ئاستی نێو دەوڵەتی و چ لە ئاستی ھەرێمیدا، خۆی لە ڕەت كردنەوەی دیالۆگ و تاكڕەوییدا نابینێتەوە، سەرەڕای پروپاگەندەی جەمسەری نەیارانی بە كۆمەڵێك تۆمەتی بێ بنەما و نەسەلمێنراوەوە. پانتای كارو ھەوڵە سیاسی و دیپلۆماسیەكانی تا ئەو شوێنە بڕ دەكات، بتوانێ زۆۆرترین دەسكەوتی ژیاری و گەورە بۆ كورد بچنێتەوە. ئەو سیاسیەكی ڕادیكاڵیی بانگەشەكاری پان كوردیزم و شوفینیەتی تائیفی نیە و دوورە لە بیرو ھزر و فكری تووندڕەوییەوە. بە پێچەوانەی ئەو ھەرێمەی بە درێژایی سەد ساڵی ڕابردوو، ھەمیشە لانكەی گەشەی ھزرە شۆفینیە ڕادیكاڵیە ماڵوێرانكەرە نامەنتیقیە تووندڕەوەكان بووە. پڕۆژەی بارزانی، پڕۆژەیەكی بۆلشەڤیزمی نەژادی، یا ھەڵگری مەعریفەی سۆسیالیزمێكی چەپگەرای ماڵوێرانكەر و چەقبەستوو لە ڕێڕەوی خوارو خێچی مێژووی مرۆڤایەتی نیە.
بەڵكو سەرۆك بارزانی ھەڵگری خەمێكی قوڵی بێ دەوڵەت بوونی نەژادی كوردەو خاوەنی پڕۆژەیەكی سادەی نیشتیمانی و نەتەوەیی و عەقڵانی و پڕ لە ناوەرۆك و مەغزاو و چەمكی بەدەوڵەت بوونەو بەر لە گەڵاڵە كردنی ھەر پێشنیازێكی یەكلاكەرەوە، بۆ ماوەیەكی درێژ بیرۆكەی پێشنیارەكە لای خۆی گڵ دەداتەوەو شرۆڤەی ڕەھەندە جیاوازیەكانی دەكات و دواتر لە كات و شوێن و ساتی گونجاودا، ئەیخاتە ڕوو، بۆ چوونە ناو گفتوگۆ و زۆرترین ڕاگۆڕینەوە دەربارەیەوە.
دیسكۆرسی سیاسی بارزانی، دیسكۆرسێكی یەكانگیر و فرە جەمسەرو فرە رەهەندە، بەدەر لە بەرژەوەندیە حزبیەكان.
دیدو ڕوانینی بارزانی دیدێكی ڕادیكاڵی سیاسی ناسیۆنالیسیتە كەوا خۆی لە چڕ كردنەوەی ھەوڵەكان بە ئاراستەی بەدیھێنانی خەون و ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان، لە چوارچێوەی دەوڵەت یا قەوارەیەكی سیاسی دانپیانراوی كوردی تایبەت بە نەتەوەی كوردەوە، خۆی دەبینێتەوە.
وەڵام بدەوه