مەتەلی بەرژەوەندی میلەتەکەمان لە بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
ئەگەر وەک خوێنەرێکی ئاگاو وردبین سەرەنج بدەیتە سەر بەیاننامەو شانامەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەبارەت بە دواخستن یا ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بە ئاشکرا بۆت رون دەبێتەوە ئەم ماستە موو نا، بەڵکو گوریسەکی تیایە.
سەت بارە کردنەوەی وشەی “ بەرژەوەندی میلەتەکەمان” وەک بنێشتەخۆشەی بن ددانی سەرۆکی یەکێتی لێهاتووەو مەکتەبی سیاسی ئەم حزبەش بە نیگا ( ئیلهام) وەرگرتن لەم هەوایە، لەهەموو بەیاننامەکانی قسەی سەری زمان و بنی زمانی ئەم دەستە واژەیەی “ بەرژەوەندی میکەتەکەمان” ە.
یەکێتی ئەگەر بەڕاستی خەمی میللەت و دیموکراسی و هەڵبژاردن و بەرژەوەندی گشتی و نیشتیمانی و نەتەوایەتیەتی، بۆ بەرلە دووساڵ هەڕەشەی رێگری کردنی دەکرد لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن؟
بانێکەو سەت هەوا…هەواکەش باراناوی و پڕ لە هەورە تریشقەیە! چەواشەکاری بە رۆژی روناک بەردەوامە.
وەڵام بدەوه