Kurdistan Press - مەسرور بارزانی سەرکردەی ڕۆژی سەختەکان مەسرور بارزانی سەرکردەی ڕۆژی سەختەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی سەرکردەی ڕۆژی سەختەکان

مەسرور بارزانی سەرکردەی ڕۆژی سەختەکان! 

لەچەند مانگی سەرەتای دەست بەکاربونی کاک مەسرور بارزانی، داھاتی ناوخۆی ھەرێم سفر بوو بەھۆی کۆرۆنا، نەوت بۆ کەمترین ئاست دابەزی، ھەموو نەیارانی ھەرێمی کوردستان بەناوخۆ و دەرەوە چاوەرێی شکستی حکومەتی ھەرێم بون، موژدەی ئەوەیان بەیەکتر دەدا کەبەم زوانە شتێک نامێنێتەوە بەناوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەناوخۆ ھەر قومار قومار لەسەر زاریان بوو، تەنھا یەک وشەیان لەسەر دەمیان بوو کەھەموو شتێک تەسلیمی بەغدا بکەن، گەر تەسلیمی نەکەن ئێمە بەشی خۆمان تەسلیم دەکەین و بەم زوانە بە زەبری ھێز کازمی دەست بەسەر ھەموو دەروازەکانی ھەرێم دەگرێت، و کۆتایی بە قەواڕەی ھەرێمی کوردستان دێنێت. ھەر پەلە پەلەیان بوو لە تەسلیمبوبونی ھەرێم، لەخەیالی ھیچ کەسدا نەبوو جارێکیتر حکومەتی ھەرێم لەسەر پێی خۆی دەوەستێتەوە بەڵام مەسرور بارزانی تەسلیم نەبوو و لەسەروی ھەموو ئەو دژایەتی و پیلانی ناوخۆ و دەرەوە ئابوریەکی سفری بوژاندەوە، قەوارەکەی ھەرێمی کوردستانی لەھەڵوەشاندنەوە بەھێزتری کرد لەجاران. 

کاک مەسرور بارزانی فەرموی تەسلیمبوون لەفەرھەنگی ئێمەدا نیە بە تاکی تەنھاش بم ھەموو بەرپرسیارەتیەکە ھەڵدەگرم. ھەر خۆی بەتەنھا لە سەنگەری کوردستانیبوون مایەوە ھەموو ئەوانی دیکە چوونە سەنگەری مەقاومە و تەسلیم بوون. ئینجا کۆرۆنا تێپەڕی بە کەمترین زیانی گیانی کە جەنابیان رێکاری زۆر تۆند بۆ تەشەنەکردنی ئەم پەتایە گرتبوونەبەر. دوای مووچەی مانگانە جێگیرکرد نزیکەی دوو ساڵ ھەموو سی رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکرد، کاروانی ئاوەدانی بە خێرایی لە ھەموو شار و شاروچکەکان دەسپێکرد. بەڕێگاوبانی سەردەمیانە و ئاسایشی خۆڕاک و پڕۆژەی ژێرخانی ئابووری گرنگ و ستراتیژی. ھەرێمی کوردستان کردە ناوچەیەکی گرنگ و ئارام کە چاوی  وڵاتانی رۆژئاوا و ناوچەکە لەسەر بێت، ھەموویان ئامادەکاری دەڕبری لە ھەموو عێراق بێنە ھەرێمی کوردستان  وەبەرھێنان بکەن . ھەرێمی کوردستان ببێتە پردێکی ستراتیژی لە ناوچەکە کە ڕۆژئاوا و وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە ببەستێت.  

دوای ئەوەی ھیچ پیلانێکی نەیارانی ئەم ھەرێمە سەرنەگرت کە چاویان بە ئەزمونی کوردستان ھەڵنەدەھات کە ھەرێمی کوردستان وەکو مانگی چواردە شەو لە تاریکی عێراق و ناوچەکە دەردەکەوت، کەبە بڕینی بوودجە و درۆن و مووشەک دەیان ویست مانگی چواردە شەو نەھێڵن، دەستیان بۆ دادگای فیدڕالی برد، كەبەرێگای ئەم دادگایە دژایەتی ھەرێمی کوردستان کرد، ھەر ڕۆژەو بەپێشنیارێکی لایەنێک و نەیارێکی ئەم ھەرێمە بڕیارێکی دژی ھەرێمی کوردستان دەردەکرد. لەناوخۆش خەڵکی ھاندەدا  کە دژایەتی ئەم ھەرێمە بکەن. وەکو ھەموو جار لە قەیڕانەکان دا داوای تەسلیمبوونی کرد، کە ھەموو شتێک تەسلیم بکات، ھیچ شتێک نەمێنێتەوە بەناوی کوردستانیبوون. بە گوێ خەڵکیان دەگەیاند گەر تەسلیم نەبن "تەوطین" نەکرێن وەزیری دارایی عێراق سوێندی خواردووە ئێدی مووچە نەنێرێت. ھەتا پێش چەند ڕۆژێک وتیان سەردەمی مووچە تەواوبوو. مووچەی مانگی دووش کەوتە مەترسیەوە. 

کەچی جارێکی تر کاک مەسرور وتی پشتیوانی خودا و خەڵکی کوردستانمان ھەبێت منەتی کەس ھەڵناگرین. لە کەمتر لە دە ڕۆژ کێشەی مووچە چارەسەرکرد نەک مووچەی مانگی دوو کە ئەوانی دیکە بە خەون دەزانی کە بە تەوطین نەبێت نادرێت .  . جەنابیان ئیرادەی کورد نەشکاند بەبێ تەوطین مووچەی مانگی دوو دابەشکرا، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت، ئامادەکاریش دەکرێت بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار بکرێت، کە کاک مەسرور بە خۆڕاگری و تەسلیم نەبوون بەغدا ناچارکرد ئێدی ھەموو مانگ مووچە لە کاتی خۆیدا بنێرێت، ئەو بڕیارانەی کە ئەوان بە دەقی قورئان بە خەڵک دەفرۆشت کە لە دادگای فیدڕالی دەردەچن و ناگۆڕێن، مەسرور بارزانی تەنازولی پێکردن بە ناچاری دەقەکانی پێ گۆڕین، کە دەستکەوتەکان ھی خۆڕاگری خەڵکی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستانن بەڵام ئەو حکومەتەی ھەمیشە حکومەت بوو لە بەرپرسیارێتی ڕانەکرد. نەک ئەوانەی کە بەڕۆژ حکومەت و بە شەو لە بەرەی نەیارەکانی حکومەتی ھەرێم بوون .

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه