Kurdistan Press - پارتی لە ھەڵبژاردن دەترسێت؟ پارتی لە ھەڵبژاردن دەترسێت؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی لە ھەڵبژاردن دەترسێت؟

‏‎پارتی لە ھەڵبژاردن دەترسێت؟

‏‎ماوێکە حیزبەکانی کوردسان بەو قسەیە گرتوویانە کە پارتی لە ھەڵبژاردن دەترسێت بوویە بەشداری لە ھەڵبژاردن ناکات. بەڵام بەدرێژایی مێژوو ھەمیشە پێچەوانەی قسەی ئەوان ڕاست بووە. کەلە دوای ڕێککەوتنی جەزائیر وتیان پارتی و شۆڕشەکەی تەواو نەما جارێکی دیکە سەرهەڵناداتەوە، کەچی پارتی بەھێزتر لە جاران گەڕایەوە شۆڕشی گولانی ھەڵگیرساند کەشۆرشی گوڵان ئەو واقیعەی بۆ کورد ڕەتکردەوە کە لە لایەن زلھێزانی جیھان ئیمبرالیزم و زایۆنیزم و نۆکەرانی لەناوچەکە شا و سەدام کە بۆ  کورد دارشتبوو. 

‏‎لەدوای کۆتایی ھاتنی شەڕی درێژخایەنی نێوان ئێران و عێراق وتیان تەواو پارتی ناتوانێت دوو فیشەک بتەقێنێت دژی سوپای بەھێز و پڕچەک کراوی سەدام  چونکە ئێران چیدی  پشتیوانی پارتی ناکات، کەچی لەماوەیەکی کەم پارتی داستانی خواکوڕک تۆمارکرد سوپا بەھێزەکەی سەدامی ئیفلیج کرد فیرقەیەکەی تەواوی عەسکەری لە ناوبرد. 

‏‎لەیەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان  یەکێتی غروری گرتبوو وتی پارتی ڕکابەرمان نیە ھەر ئێمە ھێزی یەکەمی کوردستانین کەچی پارتی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستھێنا بووە حیزبی یەکەمی کوردستان. 

‏‎لە ھەڵبژاردنی ساڵی 2009 گۆڕانی نەوشێروان وتی ئەیگۆڕین چیتر پارتی دەسەڵات ناگرێتەوە دەست کەچی ھەر پارتی بووە حیزبی یەکەمی کوردستان  چی بە ھاوپەیمانی زۆرترین دەنگی ھێنا، چی بە تەنھا دوو ھێندەی سەردەمی زێڕینی گۆڕان دەنگی بەدەست ھێنا کە گۆڕان دووەم بوو. 

‏‎دوای ڕیفراندۆم وتیان پارتی متمانەی نێودەوڵەتی لەدەست داوە چونکە بە قسەی ئەوانی نەکرد ڕیفراندۆمی کرد،  لە عێراق وتیان دەنگ بە حیزبی ڕیفراندۆمچی نەدەن، لە کوردستانیش وتیان پارتی لە لێواری مەرگی دایە ھیچ کەس پشتگیری ناکات    ھەریەکیان بەجیا خۆیان وەکو  بەدیلی پارتی پێشاندا  لەلایەک حیزبی دیموکراسی و دادپەروەری، لە لایەکیتر حیزبی پاشگری نیشتمانی کەبەعێراقچێتی ناسراوبوو، لەولاشەوە ئیسلامەیەکان و حیزبە تازە دەرکەوتووەکان وتیان ئێمە یەکەم دەبین خەیاڵی وایاندەکرد کەپارتی تەواو کەچی گەل متمانەی  بە پارتی دایەوە لە عێراق بووە حیزبی یەکەمی ھەموو عێراق، لەکوردستانیش گەل سوپرایزی ھەبوو ھەمویانی شۆککرد کاتێک پارتی بەتەنھا 45 کورسی بەدەستھێنا. 

‏‎ئێستاش چەند مانگێک پێش ھەڵبژاردن دەڵێن کۆتایی پارتی یە ھەرجارەو ئامارێک بڵاودەکەنەوە کەپارتی متمانەی گەلی لە دەستداوە، ھەریەکەو لایخۆیەوە ڕێکلامی یەکەم بوونی بۆخۆی دەکات کەدەسەڵات دەگرێتە دەست کەچی کە ھەڵبژاردن کرا خۆشیان باش دەزانن پارتی نەک ھەر کورسیەکانی کەم ناکات بەڵکو زیاد دەکات ئەوکات دەڵێن پارتی تەزویری کردوە وا وا  تەنھا بۆ ئەوەی شکستی چاوەڕوانەکراوی خۆیان پەردەپۆش بکەن! حیزبەکان لەئێستاوە باش دەزانن پارتی ئەو حیزبەیە کەلای زۆرینەقەی جەماوەری کوردستان ئەڵتارناتیڤی نیە. چەند ھەڵبژاردن بکرێن ھەر خۆی حیزبی یەکەمی کوردستان دەبێت، بەڵام زوو زوو ناوھێنانی پارتی و دژایەتیکردنی پارتی تەنھا بۆ ئەو دەنگانەیە کە کێ زیاتر  دژایەتی پارتی دەکات دەنگ بە ئەو حیزبە دەدەن گەر نا خۆشیان دەزانن یەکەم دیارە کێ دەبێت ھەموو ئەوانی دیکە ڕکابەری لەسەر دووەم دەکەن چونکە یەکەمی ھەڵبژاردن گەلی کوردستان دەبێت کە گەلی کوردستان پارتی بە نوێنەری خۆیان دەزانن، بە مێژوو و ئێستا  و داھاتووی پارتی دڵنییان بوویە پارتی ھەرگیز متمانەی گەلی کوردستان نادۆڕێنێت. 

ئەوەی پارتی تا ئێستا ھەڵبژاردنی ئەم جارە رەت دەکاتەوە ترس لەھەڵبژاردن نییە بەڵکو پارتی رێگا نادات وڵاتانی ئیقلیمی لە جیاتی گەلی کوردستان  بۆ بەرژەوەندی خۆیان بڕیابدەن. ھەرێمی کوردستان بەرەو چارەنۆسێکی تاریک ببەن کە ئەمسەر و ئەوسەری دیار نەبێت، کە نەخشەیەکی پێش وەختە کە پڕە لە ئەجێندایی وڵاتانی ئیقلیمی کە بارەگایان لە بەغدایە و ئامرازایان دادگای فیدڕالی یە بەسەر کوردستانەوە بسەپێنن. بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستانیش وەکو ھەموو عێراق بچێتە ژێر ئەجێندایی ئەوان. ھەر کاتێک گرەنتی نێودەوڵەتی ھەبوو  کە ھەلبژاردنێکی شەفاف و بێگەرد ئەنجام بدرێت دوور لە دەستی دەرەکی پارتی بەبێ یەک دوو بڕیار دەدات و بەشداری لە ھەڵبژاردن دەکات، کە مێژووی گەواھیدارە کە پارتی پێش ھەموو لایەک دەستپێشخەری لە ھەڵبژاردن کردووە و ھەمیشە ھەر خۆی یەکەم بووە، ئەوانی ترن ھەمیشە لە ھەڵبژاردن دەترسن، بەشێوەیەک دەترسن گەر دەنگدانێکی شەفاف بکرێت خەڵکی دیکە پشتیوانیان نەکات لە حیزبی نیوەی کوردستان دەبن بە حیزبی چەند ناحیە و قەزایەکی کەم، حیزبە نوێ دەرکەوتووەکانیش خۆری ئەوان ھەر چەند مانگێکی دەخایەنێت زوو ئاوادەبێت، تەنھا پارتی یە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەنگ و کورسیەکانی زیاد دەکات. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه