Kurdistan Press - نازانم پرۆژەی «ھەژماری من» تا چەند باشە یان خرابە نازانم پرۆژەی «ھەژماری من» تا چەند باشە یان خرابە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نازانم پرۆژەی «ھەژماری من» تا چەند باشە یان خرابە

من نازانم پرۆژەی «ھەژماری من» تا چەند باشە یان خرابە ئەمە بۆ کەسی شارەزا بە جێدێلێم کە دیراسەی بۆ بکەن لەگەڵ پڕۆژەی بانکی سەردەمیانە بڕیاری لەسەر بدەن. بەڵام ئەوە باش دەزانم ئەوانەی دژی پرۆژەی ھەژماری من ھەر ئەوانەن کەدژی ڕیفراندۆم بون، ھەر ئەوانەن کەدژی  شۆرش بوون لە شەست و شەشەوە تا ئێستا! ھەر ئەوانەن کەلەگەڵ مەرکەزییەتی بەغدان و لاوابوونی ھەرێمی کوردستانن، ھەر ئەوانەن کە ھەمیشە ئاراستە دەکرێن لای خەڵکی دیکە کە نایانەوێت شتێک ھەبێت بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە. ھەر ئەوانەن کەدەیانەوێت ژێر دەست بن نەک سەربەخۆخوازبن. ھەر ئەوانەن کە عێراقچێتی لە مێشکیان چەسپیووە کوردستانیان لە مێشکی خۆیان دەرکردووە مردن بۆیان خۆشترە لە کوردستانیبوون. ئەوجا ھەر لەبەر ئەمەیە دەڵێم  مادەم جاش پرۆژەی ھەژماری من پێ خرابە بە دڵنییاوە پرۆژەیەکی سەد لە سەد باشە. یاساییەکی نەگۆر ھەیە ئەوەی جاش پێ باشە بە دڵنیاییەوە خرابە، پێچەوانەش ئەوەی جاش پێ خرابە بەبێ یەک دوو بزانە شتێکی سەد لە سەد باشە. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه