ھەڵویستی پارتی لە کاتێک دایە کە یار و نەیارەکانی ئەم حیزبە دڵنیان پارتی بەڕێژەیەکی زۆر لە پێش ھەموو حیزبەکان دەبێت بە جوورێک کە بڕاوەی دووەمی ھەڵبژاردن نیوەی کوورسیەکانی پارتی ناھێنێت. ھەموو لایەک دڵنیایە پارتی یەکەمی بێ رکابەر دەبێت و پارتیش بڕیاری دا بایکۆتی ھەڵبژاردن بکات. ئەوجا بەجارێک ھەموو لایەک بەم بڕیارەی پارتی شۆک بووینە. پارتی گەر بەرژەوەندی خۆی بوێت بەبێ یەک دوو بەشداری لە ھەڵبژاردن دەکات چونکە ھیچ کەس و حیزبێک یەکەمبوون ڕەتناکاتەوە پارتی نەبێت کە بۆ بەرژەوەندی کوردستان یەکەمبوون ڕەتدەکاتەوە. کە ھەڵویستی پارتی ھەڵویستی گەلی کوردستانە کە پارتی قەت ڕێگا نادات ئەجێندای خەڵکی دیکە بە سەر گەلی کوردستان دا بسەپێنرێت.
پارتی نەھەڵدەچێت نەبەدوای عەتف دەکەوێت نەزوو زوو قسە دەکات بەڵکو پارتی سەبری ئەیوب پێغەمبەر ھەیە بەڵام ھەر کاتێک پارتی قسەی کرد قسەی کۆتایی دەکات و نوقتە دادەنێت کە ھیچ قسەی تر بە دوای نایێت. کۆتایی بەھەموو شتێک دێنێت. ئەوجا قسەی پارتی ھەر قسە نیە بەڵکو ھەموو لایەک شۆک دەکات. کە ھەر بە دوای ھەڵویستی ئەمڕۆی پارتی جیھان بە جارێک ھاتە دەنگ نیگەرانی خۆی دیارکرد. کە ئەمە ئەو ڕاستیە دەردەخات کە ھەمییشە لە ھاوکێشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەراستدا پارتی ژمارەیەکی دیارە کە قەت کەس ناتوانێت ئەو ژمارەیە پشت گوێ بخات. کە نەخێری پارتی نەخێری ڕەتکردنەوەی ستەمە لەگەلی کوردستان، نەخێری ئەو دەنگەیە لە ناوخۆ و دەرەوە کە دەیانەوێت کورد کیانی نەبێت, نەخێری لاوازکردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستانە، نەخێری زەوتکردنی مافەکانی گەلی کوردستانە. نەخێری شکاندنی شکۆ و کەرامەتی میللەتی کوردە، ئەوجا بەدوای ئەم نەخێرەی پارتی ھاوکێشەکە بە تەواوی دەگۆڕێت، کۆتایی بە ھەموو پیلانێکی دژە ھەرێمی کوردستان دێتن..
وەڵام بدەوه