بارزانی زۆر دووربینتر بوو...ویستیان قەزیەی کوردی بکەنە خوڵەمێش
تەنیا کوردی
لەھەموو لایەک دەوری (سەرۆک بارزانی) درا، لەوەی قەزیەی کوردی بخاتە سەر ئەکاونتی وڵاتێکی ھەرێمی، یان قەزیەکە رادەستی وڵاتێکی زلھێز بکات...
دەیانویست لە شەڕی جوگرافیای بەتاڵ دا، کە موشەکێک لەوێ و درۆنێک لەولاتر، ھەرێم ببێتە سێ پایەی ئاگردانێک و ببێتە جوگرافیای تەسفیەی حساب بۆ بەتاڵکردنەوەی ھەرچی گەمەی ئیقلیمی و، سیناریۆیەکە کە لە ئەنجامدا دەسکەوت و ئەزموونی ھەرێم لەنێو ئاگردا ببێتە خەڵوز...
پشودرێژی (سەرۆک بارزانی) و دووربینی لەناو مەیدانی سیاسەت و ئەزموونی لە بواری سەربازی و تێگەیشتنی پێشوەختەی لە رووداوە سیاسییەکانی ناوچەکە کە ھەمیشە ئەمە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانیێتی، وای کرد کە ھەرێم نەکەوێتە سەر ئەکاونتی ھیچ لایەنێک و کورد وەک خۆی لە قوڵایی پێگە دەستووریی و راگرتنی ھاوسەنگی ھێز و دیپلۆماسیەتێکی جێگیر، زیاتر ھەرێم چاوی لەسەر داھاتووی خۆی بێت و زیاتر لە بەرەی خۆیدا ئومێدی گەورەتری بە قەزیەکەی بێت نەوەک قەزیەکە ببێتە خۆڵەمێشی ناوچەکە..
ئێستا کە شاندو وڵاتان روویان لە ھەرێمە، ئێستا ئەمریکا کە دەڵێ پێشمەرگە ھەنگاوی باشی لە چاکسازی بریوە، ئێرانیش دەڵێ شەڕەکە لەگەڵ ھەرێم نییە، ئیتر ئەم تێگەیشتنە روونە کە ھەر گەمەیەکی سیاسی لەناوچەکە ھەبێ، بە ئاشتی یان شەڕ، ئیتر ھەرێم لەبەرەی خۆیەتی چونکە بارزانی ھەیەو دەتوانێ ھاوکێشەکە بگۆڕێ.
ھەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ تورکیاو ئێران پێوەندی دیپلۆماسی و ئابووری ھەیە، ھیچ کات ھەرێم نایەوێ فەوزا بنێتەوە، ھەر کاتێ یەخەی ھەرێمیش دەگیرێ کە بیانەوێ بکەوێ، ئیتر قەزیەکە خاوەنی ھەیە، موعجیزە نییە کە ناکەوێ، بارزانی ھەیە و ئیرادە ھەیە، بۆیە ناکەوێ و ئەزموونەکە گەورەتر دەبێ.
وەڵام بدەوه