ئەو کۆسپ و ئاستەنگانەی هەر لە ساڵی دووهەزارو پازدەوە بە بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لە لایەن حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی و تەوافوقی ئەوساوە خرانە سەر شارێگای پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، تا ئێستاش بە فۆڕم و ناوەرۆکی جیاوازەوە بەردەوامن.
لێدان لە پرۆسەو شاڕێگای گەشەی هەرێم و شادەماری بودجەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، دەسیسەو پیلانێکی کاربۆکراوی هێزە بەکرێ گیراوەکانی تائیفی عێراقی بوو بۆ رازی کردنی دەرەوە.
ئەم هێزانە بە فیتی دەرەکی و بە ئامانجی ورستاندنی گەشەی خێرای هەرێم، حکومەتی هەرێم و هاوڵاتیانیان رووبەرووی دەیان ئاستەنگ و تەنگژەی ئابوری و دارایی و سیاسی کردەوە.
زەمەن و ئەزمون و رووداوەکانی ئەم نۆ ساڵە دەریان خست، ئامانج لە بڕینی بودجەی هەرێم فشار هێنان و ئاستەنگ نانەوە بووە لەبەردەم کاروانی پێشکەوتن و گەشەی ئاوەدانی هەرێمی کوردستان و لاوازکردن و بە چۆک دادانی حکومەت و دامەزراوەکانی بۆ مەرامی دەرەکی.
رووداوەکانی ئەم نۆ ساڵەی رابردوو هیچ گومانێکی نەهێشتەوە بەوەی بەغدا نەک لە شێوازی حوکمڕانی و بریارو رێکەوتنەکانیدا ڕاستگۆنیە، بەڵکو ئەوەی سەربەخۆییشە بە هیچ کام لە بریار و ئاکارەکانیەوە دیار نیەو تەواو پەیوەستە بە لایەنی دەرەکی و مسۆگەر کردنی بەرژەوەندیە گوماناویە نانیشتیمانیەکانەوە.
وەڵام بدەوه