بەهەدەر چوون یا فەوتاندنی ساڵێکی خوێندنی قوتابیانی زۆنی سەوزو پەکخستنی پرۆسەی پەروەردە هەر فاکتەرو هاندەرێکی لە پشتیەوە بێت، وێنای هەنگاوێک بۆ پێشەوەو دوو هەنگاو بۆ دواوەیە.
قوتابیانی دەڤەری سەوز ساڵی خوێندنی ئەمساڵیان لەبەردەم مەترسی فەوتاندایە و مامۆستایانیش لە ژێر فشارو هەڕەشەوگوڕەشەی هێزەسیاسیە دەسەڵاتدارەکەی دەڤەرەکەوە ناتوانن مان گرتن بشکێنن و دەرگای قوتابخانەکان بکەنەوە.
نەکردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بەرووی قوتابیان و هەوڵ نەدان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی خوێندن لە دەڤەری سەوز، پێشهاتێکی مەترسیدارو شوێن هەڵوێستە لەسەر کردنە . بەردەوامیدان بەم دۆخە، نەک بەشێک نیە لە روئیای چارەسەر ، بەڵکو تا دێ زیاتر ئەم دەڤەرە لە نێو گێژاوێکی قووڵی بێ کۆتادا دەهێڵێتەوەو هیچ دەرەنجامێکی ئەرێنی بۆ دۆخی پەروەردەی و پرۆسەی خوێندنی دەڤەرەکە لێ ناکەوێتەوە.
وەڵام بدەوه