Kurdistan Press - ئەوەی ئێوە دەیکەن نمەک بە حەرامیە ئەوەی ئێوە دەیکەن نمەک بە حەرامیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەوەی ئێوە دەیکەن نمەک بە حەرامیە

دونیای مێدیای کوردی یەکەیەکی ئاڵۆزو گرژ و پڕ پێچ و پەنایە.  بەو مانایەی لەم سەردەمەدا هیچ نەتەوەیەک نادۆزیتەوە بەقەد کورد گیرۆدەی پەتای لێکترازان بێت لەسەر دەستی ئەو هێزە ناوەخۆییانەی وێنای خۆیان بە نیشتیمانپەروەرو  ئۆپۆزیسیۆن و نەتەوەییەوە دەکەن. 
مێژوو پێمان دبێژیت کەم نەتەوە هەن  یا هەرنین، دوای ساڵەهای ساڵ ستەمی ژێردەستەیی و ماڵوێرانی تا ئەم ئاستە لەلایەن هێزە بەکرێ گیراوەکانی ناوەخۆیەوە بەدەست دووبەرەکی و ناکۆکیەوە بناڵێنێ و بخرێتە دۆخی ئاگرو بارووتەوە. 

ئەمەی هێزە دژە نەتەوەییەکانی ناوەخۆ دەیکەن، دژی هەموو عورف و ئەخلاق و ویژدان و بەزەیی پێداهاتنەوەو پرەنسیپێکی ئینسان دۆستی و مەفاهیمی نیشتیمان پەروەریە. 
تۆ کە قسەی زمان و سەری زمانت داکۆکی کردنە لە مافی خەڵک و هەر رۆژەو سەماکەری بەردەرکی بێگانەیەکی، هەرگیز خەمی نەتەوەو بەرژەوەندیە نیشتیمانیەکانت نیە. ئەوەی تۆی وا هاروهاج کردووە، پاراستنی بەرژەوەندیە شەخسیە بەرتەسکەکانتانە لەسەر حیسابی چینوتوێژە بەش مەینەتیەکانی کۆمەڵگاوە. 

مێژوو لەکەس نابوێرێت و ئێوەش لە پەراوێزی مێژوودا ئەگەر شوێن پێیەکتان بۆ دۆزرایەوە، دەبێت تا دەمرن شوکرگوزاری مێژوونووسەرەکانەوە بن و کپ و بێدەنگ لە کونجێکیدا هەڵترووکێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه