گرتنە ئەستۆی بەرپرسیارەتی پاراستنی قەوارەی سیاسی و دەستوری هەرێمی کوردستان تەنیا ئەرکی یەک پارتی سیاسی نیە. بەوجۆرە نیە تاکە حزبێک هەموو هەوڵ و ماندووبوونی خۆی بۆ پاراستنی شکۆو گەورەیی هەرێم و کورد بخاتە گەڕ و حزب و لایەنەکانی تریش یا لێی پاڵ بکەون و یا تەگەرەی بۆ دروست بکەن.
لەکاتی هەر شکست یا نسکۆو قەیرانێک هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەرێم پەنجەی تۆمەت و تیری ژەهراوی و ڕقاوی ئاڕاستەی پارتی دەکەن و بە لەشکەرێک فەیسبوکەوان و تفەنگچی سۆشیال مێدیاوە دەکەونە گیانی پارتی و سەرۆکی حکومەت و دامودەزگاکانیەوە.
بەڵام کاتێک دۆخی ناوەخۆ بەرەو باشی دەڕوات، هەموو ئەو لایەنە سیاسیانە لە چاوتروکانێک و وەرچەرخانێکی جۆریدا، خۆیان دەکەن بە خاوەنی دەسکەوتەکان و سەروەری خاک و نیشتیمان و نیشییمانپەروەری بە هاوڵاتیان دەفرۆشنەوە.
وەڵام بدەوه