زیاتر لە ٩٩ ملیۆن کەس فەریزەی حەجیان ئەنجامداوە:
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ژمارەی حاجیانی لە ماوەی ٥٤ ساڵی رابردوودا بڵاوکردەوە و زیاتر لە ٩٩ ملیۆن کەس لە ماوەی ٥٤ساڵدا فەریزەی حەجیان ئەنجامداوە.
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند، لە ساڵی ١٩٦٨وە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٢، سعودیە پێشوازی لە زیاتر لە ٩٩ ملیۆن حاجی کردووە و پێشبینیش دەکەن لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا پێشوازی لە دوو ملیۆن حاجی بکەن.
بە گوێرەی ئامارەکان، لە ساڵی رابردوودا ژمارەی حاجیان ٨٨٩ هەزار و ٣٥٣کەس بوون کە زیاتر لە ٧٧٩ هەزار کەسیان لە دەرەوەی سعودیەوە چونەتە وڵاتەکە.
هاوکات، لە ساڵی ٢٠٢١دا تەنيا ٦٠ هەزار کەس توانیان حەج ئەنجام بدەن ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.
لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە تەنيا ١٠هەزار کەس کە هاوڵاتی سعودی بوون توانیان فەریزەی حەج ئەنجام بدەن، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩دا عەرەبستانى سعودیە توانی پێشوازی لە دوو ملیۆن و نیو حاجی بکات.
وەڵام بدەوه