وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە ئاشکرای دەکات کە زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە دەرەوەی وڵاتەكه‌وە به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج ڕوویان له سعوودییه كردووه.
محه‌مه‌د بیجاوی ڕاوێژكاری كاروباری سه‌ردان لە وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودییە، ڕایگەیاند: وەزارەتەکەیان بە هەموو توانا و کارمەندەکانییەوە کار دەکات بۆ خزمەتکردنی ئەو کەسانەی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج ڕوو له سعوودییه ده‌كه‌ن.
ڕاشیگەیاند: سه‌رجه‌م توانا ماددیی، ته‌كنه‌لۆجی و مەدەنییەکان خراونه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەو کەسانە بکەن کە بۆ حه‌ج ده‌چن.
محه‌مه‌د بیجاوی جه‌ختیشی كردەوە هەموو دەروازە سنوورییەکان بۆ پێشوازییكردن له حاجییان كراوه‌ن و زۆرترین ئامادەکاریی كراوه تاوه‌كو كاره‌كانی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ئەو کەسانەی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج ڕوو له سعوودییه ده‌كه‌ن، به زووترین كات ڕابپه‌ڕێنرێت.
ڕاوێژكاری كاروباری سه‌ردان لە وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودییە ئاماژەی بەوەش دا کە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی مەککە و مەدینە بە هەموو توانایانه‌وه کار دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوه‌ی پڕۆسه‌كان به سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه ده‌چن و جه‌ختیشی كرده‌وه زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە دەرەوەی وڵاتەكه‌وە به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج ڕوویان له سعوودیه كردووه.
وەڵام بدەوه