Kurdistan Press - یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکرێت. یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکرێت.

دادگای باڵای سعوودیە لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، رۆژی یەکشەممە 1/11/1444، بەرامبەر بە 21/5/2023 زاینی، یەکەم مانگی "زولقەعدە"بووە، بۆ ئەمساڵ لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای باڵا.

دادگای باڵای سعوودیە، داوای لەو موسڵمانە کرد، ئەگەر مانگیان بە چاو بینی یاخود بە تیلسکۆب، ئەوا راپۆرت بدەنە نزیکترین دادگا و شایەتی خۆیان پێشکەش بکەن، یان پەیوەندی بکەن بە نزیکترین ناوەندەوە بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەن بگەنە نزیکترین دادگا.

راگەیەندراوەکە، باسی لە گرنگی بەشداریکردنی ئەو کەسانە کردووە، کە دەتوانن لەو لیژنانەدا ببینن کە لە ناوچەکاندا پێکهێنراون بۆ بەشداریکردن لەم بابەتە گرنگە و سوود گەیاندن بە هەموو موسڵمانان.

ناوەندی نێودەوڵەتی ئەستێرەناسی کە بنکەکەی لە ئەبوزەبیە پشتڕاستی کردەوە، کە بینینی مانگ لە رۆژی یەکشەممە، 18 حوزەیران، بە بەکارهێنانی تەلیسکۆب دەبێت.

چاوەڕوان دەکرێت رۆژی دووشەممە 19ی حوزەیران یەکەم رۆژی "زولحەجە" بێت لە زۆربەی وڵاتان، سێشەممە 27ی حوزەیران پشووی عەرەفات دەبێت و چوارشەممە 28ی حوزەیران، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

رۆژی جەژنی قوربان بۆ ساڵی 2023، لەلایەن چەند وڵاتێکەوە راگەیەندرا، لە کاتێکدا کۆمەڵەی ئەستێرەناسی لە سعوودیە رایگەیاند، جەژنی قوربان لە رۆژی چوارشەممە 28ی حوزەیران تاوەکو یەکەم شەممە، 1 تەمموز دەبێت.

پەیمانگای نیشتمانی میسر بۆ توێژینەوەی ئەستێرەناسی و جیۆفیزیکی رایگەیاند، جەژنی قوربان لە میسر رۆژی چوارشەممە 28ی حوزەیران دەبێت.سڵاو 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه