Kurdistan Press - ئەردوغان گاڵتە بە کڵچدارئۆغڵو دەکات ئەردوغان گاڵتە بە کڵچدارئۆغڵو دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەردوغان گاڵتە بە کڵچدارئۆغڵو دەکات

لە دوایین گوتاریدا لە بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە شاری ئایدن جارێکی دیکە هێرشێکی توندی کردە سەر کڵچدارئۆغڵو و رایگەیاند، دوای هەڵبژاردن کۆتایی بە ژیانی سیاسی رکابەرەکەی دێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار و کاندیدی هاوپەیمانێتی کۆمار لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا سەردانی پارێزگای ئایدن کرد و رایگەیاند، رێگە نادەن تورکیا بکرێتە سووریا و رێگری لە سەرجەم ئەو لایەنانە دەکەن کە هەوڵی ئاژاوەگێری دەدەن.

سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگەیاند، کەماڵ کڵچدارئۆغڵو دەستی ناوەتە نێو دەستی پەکەکە و کەسیکی خاکی نییە و ناکرێت تورکیا دووبارە بۆ قۆناگی حکومەتەکانی هاوپەیمانێتی بگەریندرێتەوە.

ئەردۆغان گوتی، "وێنەکە روونە، کەمال کڵچدارئۆغڵو دەستی لەناو دەستی کێ ناوە؟ بێگومان تیرۆریستان. سەڵاحەدین دەمیرتاش بووەتە هۆی کوژرانی 51 هاووڵاتی کورد، لێرەوە دەمەوێت بانگەوازێک ئاراستەی کوردانی ئایدن بکەم، چۆن دەنگ بەمانە دەدەن؟ پێکەوە هەموو ئەمانە لە سندوقەکانی دەنگدان دەنێژین.

کاندیدی هاوپەیامنی کۆمار بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا گوتیشی، "کڵچدارئۆغڵو کەسێکی میللی و خاکی نییە، پێویستە پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی نەگەڕێینەوە قۆناغی حکومەتەکانی هاوپەیمانیەتی. ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆیی تایبەت بە کورد و عەلەوییەکان بڵاودەکرێنەوە. رێگە بە ئاژاوەگێریی نادەین، هەرگیز رێگە نادەین تورکیا ببێت بە سووریا. رێگری لەو کەسانەش دەکەین کە بۆیان روون بووەتەوە شکست دێنن و دەیانەوێت ئاژاوەگێری لە گەڕەکەکان دروست بکەن. هەرگیز بە قسەی ئەو کەسانە مەورووژێن کە چاویان لە پلە و پۆستی سیاسیە، سەرجەم کاردانەوەکانتان لە سندوقەکان پیشان بدەن.

هەروەها ئەردۆغان کە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستەواژەی "بای بای کەمال" بۆ رکابەرەکەی کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە و کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەکاردەهێنێت، رایگەیاند، "خۆتان دەزانن ناوی بای کەمال بوو، دواتر بوو بە بای بای کەمال، دوای هەڵبژاردنەکانیش وەک وای وای کەمال کۆتای بەژیانی سیاسی دێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه