بۆ هه‌لبژاردنه‌کانی تورکیا
ڕه‌نگه ڕێککه‌وتنێک له‌نیوان قه‌ندیل و میتدا هه‌بێت !
دوای دوو حه‌فته‌ی دیکه هه‌لبژاردنه‌کانی خولی (28)ی په‌رله‌مانی تورکیا له‌گه‌ل هه‌لبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی کومار به‌ڕێوه ده‌چن . بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کومار ڕکابه‌ریه‌کی تووند له‌نێوان ڕه‌جه ته‌یب ئه‌ردوگانی سه‌رۆکی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان و که‌مال کلیچدار ئوغلوی سه‌رۆکی پارتی گه‌لی کوماریدا هه‌یه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هه‌لبژاردنه‌کاندا ده‌نگی ده‌نگده‌ری تورک به‌سه‌ر زیاتر له‌بیست پارتی سیاسی‌دا دابه‌ش ده‌بێت، زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ده‌نگی کورد یه‌کلا که‌ره‌وه ده‌بێت له‌وه‌ی کێ ده‌بێته سه‌رۆک کوماری داهاتووی تورکیا . به‌م پێیه هه‌ردوو به‌ربژێره به‌هیزه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی کومار له‌پێناو مسۆگه‌ر کردنی ده‌نگه‌کانی ئاماده بوون به‌رامبه‌ر کورد نه‌رمی بنوێنن و مل بۆ خواسته‌کانی نه‌وی بکه‌ن . ئه‌مه‌ش خۆبه‌خۆ ده‌رفه‌تێکی له‌بارو گونجاو بوو که کورد لێزانانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بقۆزێته‌وه‌و کاری له‌سه‌ر بکات .له‌م سونگه‌وه پێویست بوو حزب و ڕێکخراوه سیاسی و کومه‌لایه‌تی و ڕوشنبیریه‌کانی باکوری کوردستان له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا هێزو تواناکانی خویان یه‌ک بخه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌چاو کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یه‌کانیان هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ل ئه‌و به‌ربژێره گرێ بده‌ن که پێیان وایه بۆ کورد باشتره یان به‌لای که‌مه‌وه له‌نێوان خه‌راپ و خه‌راپتردا خه‌راپه‌که هه‌لبژێرن . به‌م شێوه‌یه ده‌توانرا کێشه‌ی کورد له‌و ولاته به‌ره‌و قوناغێکی باشتر ببه‌ن و به‌شێکیش له‌مافه‌کانیان گه‌ره‌نتی بکه‌ن . به‌لام مخابن ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌و باره‌وه ڕوون بووته‌وه به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌له‌ی پ ک ک وه کورد خه‌ریکه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش له‌ده‌ست ده‌دات . ئه‌و حزبه به‌بێ ڕه‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه بالاکانی کورد‌و دوور له‌لوژیک و عه‌قلانیه‌ت و له‌هه‌لۆیستێکی گوماناویدا پشتیوانی خۆی بۆ به‌ربرژێری پارتی گه‌لی کوماری که‌مال کلیچدار ئوغلو ده‌ربڕیوه . له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پ ک ک دا پارتی گه‌لی دیموکراتی (هه‌ده‌په) که به‌حساب گه‌وره‌ترین هێزی کوردیه به‌بێ هیچ ڕێککه‌وتنێکی کونکریتی که‌تێیدا خواسته‌کانی کورد خرابنه ڕوو ، هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ل پارتی گه‌لی کوماری گرێداوه‌و پشتیوانی خۆی بۆ کلیچدار ئوغلو ده‌ربڕیوه! ئه‌و حزبه‌ی که پ ک ک هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ل کردووه کونترین و به‌ته‌مه‌نترین حزبی تورکیایه . له9ی ئه‌یلولی 1923 له‌سه‌رده‌ستی مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک دامه‌زرێنه‌ری کوماری تورکیا دامه‌زراوه‌و هه‌لگری بیری چه‌پ و که‌مالیزمه. دوای مردنی ئه‌تاتورک له1938 عسمه‌ت ئینینو که به‌که‌سێکی ڕه‌گه‌زپه‌رست و دژه کورد ناسرا بوو ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و حزبه‌ی کردووه‌و تا سالی 1946 تاک لایه‌نه ده‌سه‌لاتی تورکیای به‌ده‌سته‌وه بووه . له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی ئه‌و حزبه‌دا کورد ناخۆشترین و خوێناوی‌ترین سه‌رده‌می خۆی به‌ڕێ کردووه . له‌ژێر ده‌سه‌لاتی پارتی گه‌لی کوماریدا چه‌ندین جار کومه‌لکوژی دژی کورد ئه‌نجام دراوه وه‌کو کومه‌لکوژی دێرسم و ئاگری و گه‌لی زیلان . ته‌نها له‌سه‌ر کورد بوون هه‌زاران که‌س خراونه‌ته زیندانه‌وه‌و له‌سێدار دراون . ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له‌سالی 1946 به‌رواله‌ت تورکیا بووه ولاتێکی دیموکراسی و فره حزبی ، ئه‌و حزبه له‌هه‌ردوو ده‌یه‌ی شه‌ست و حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابوردودا که له‌ڕێگای هه‌لبژاردنه‌وه سێ جاری دیکه گه‌ڕایه‌وه ده‌سه‌لات ، به‌هه‌مان ئه‌قلیه‌ت و بیرکردنه‌وه‌ی چه‌قبه‌ستۆی که‌مالیزمه‌وه مامه‌له‌ی له‌گه‌ل کورددا کردوو به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر سیاسه‌تی سه‌ر‌کوت کردنی کورد‌و ژێر پێ نانی مافه‌کانی. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته شوفینیه‌دا زمان و فه‌رهه‌نگ و کولتووری کوردی قه‌ده‌غه‌و بڤه بوون ، ڕۆژانه کوردانی باکور له‌سه‌ر پابه‌ند بوون و پاراستنی به‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌کانیان ده‌خرانه زیندان و له‌سێداره ده‌دران . له‌به‌ر ئه‌م بانکگراوه‌نده خویناوی و پڕ له‌کاره‌ساته خه‌لکی باکوری کوردستان یاده‌وه‌ری تاڵ و پڕ له‌تراژیدیان له‌گه‌ل پارتی گه‌لی کوماریدا هه‌یه. بویه چاوه‌ڕێ ده‌کرێت و ئه‌گه‌رێکی نزیکه زۆرینه‌ی کوردانی باکور وه‌کو تووله کردنه‌وه له پارتی گه‌لی کوماری ده‌نگ به ئه‌ردوگان بده‌ن . به‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردوگان له‌هه‌لبژاردنه‌کاندا ده‌بێته شتێکی حه‌تمی . به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م ڕاستیه‌ی سه‌ره‌وه هیچ ئه‌قل و مه‌نتقێک قه‌بول ناکات هه‌لۆیستی پ ک ک و هه‌ده‌په بۆ پشتیوانیکردن له‌کلیچدار ئوغلو له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورددا وێنا‌و بکرێت ، به‌لکو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌رێکی نزیکه ئه‌م هه‌لۆێسته‌ی پ ک ک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنێکی ژێربه‌ژێر بێت له‌نێوان قه‌ندیل و میتی تورکیادا ، تاکه ئامانجیش مسۆگه‌ر کردنی سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردوگانه له‌هه‌لبژاردنه‌کاندا.
سیامند سێلکی
وەڵام بدەوه