Kurdistan Press - ئێران و سعودیا ڕێککەوتن. ئێران و سعودیا ڕێککەوتن. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران و سعودیا ڕێککەوتن.

تاران و ریاز لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان رێکەوتن و، هەردوو حکومەتی ئێران و سعوودیە لەماوەی دوو مانگدا باڵیۆزخانەکانیان دەکەنەوە.

رێککەوتنی تاران و ریاز بە نێوەندگیری چین لە پەکین کراوە و هەر سێ لا راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە تێیدا سوپاسی هەوڵەکانی عێراق و عوممانیان کرد.

لە راگەنەدراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، کە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە بۆ ئامادەکارییەکان  کۆدەبنەوە.

ئەمینداری ئاسایشی نیشتیمانی ئێرانیش لەلای خۆیەوە رایگەیاند، پەیوەندییەکانی تاران و ریاز سەقامگیری ناوچەکە بەهێزتر دەکات.

لە ساڵی 2016 خۆپیشاندەرانی ئێران بەرامبەر لە سێدارەدانی ئەبونەمر، کەسایەتی شیعە مەزهەب لە سعوودیە هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران، ئەمەش نیگەرانی سعوودیەی لێکەوتەوە و پەیوەندییە سیاسی و دپلۆماسییەکانیان پچران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا