Kurdistan Press - ژمارەی قوربانیەکانی تورکیا لە دوو سەد ھەزار نزیک دەبێتەوە ژمارەی قوربانیەکانی تورکیا لە دوو سەد ھەزار نزیک دەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ژمارەی قوربانیەکانی تورکیا لە دوو سەد ھەزار نزیک دەبێتەوە

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وڵاتی توركیا دوایین ئاماری گیانله‌ده‌ستدانی بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ی بڵاو كرده‌وه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دوای بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 2 هه‌زار بوومه‌له‌رزه‌ی تر له‌و وڵاته‌ ڕوویانداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ بۆ 29 هه‌زار و 605 كه‌س به‌رز بووه‌وه‌، هه‌روه‌ها 147 هه‌زار و 934 كه‌سیش بێ ماڵ و حاڵ و ئاواره‌بوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دوای بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌، تا ئێستا 2 هه‌زار و 412 هه‌زار پاشبوومه‌له‌رزه‌ی تر له‌ ته‌واوی توركیا ڕوویانداوه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كان جیاواز بوونه‌ و تا 7 پله‌ی ڕیخته‌ریش هاتووه‌ كه‌ هه‌ندێكیان هاووڵاتییان هه‌ستیان پێ كردووه‌ و هه‌ندێكی تریشیان به‌هۆی كه‌می گوڕه‌كه‌ی هه‌ستی پێ نه‌كراوه‌.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه