Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی کاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات سەرۆکی حکومەتی کاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی کاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات

سه‌رۆكی حكومه‌تی كاتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، له‌ به‌رامبه‌ر هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات.

رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك  بە گوڕی 7.4 به‌ پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان و سووریای هەژاند.

بەگوێرەی راپۆرتی دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە رۆژی 6ـی شوباتی 2023ـەوە تا ئێستا، 12 بارهەڵگر کە پێکهاتبوون لە ئاوی خوارنەوە، دەرمان، خواردنی ئامادەکراو، جل و بەرگ و ماددەی پاککەرەوە، لەلایەن تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی گەیەندراوەتە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە و بەسەر لێقەوماوان دابەشکراوە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عەبدولڕەحمان مستەفا سه‌رۆكی حكومه‌تی كاتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بۆ هاوکاریکردن کەس وەڵامی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای نەداوەتەوە و به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌رگاكان داخراون، وڵاتانی رۆژئاوا هاوکارییان نەکردووین، ئه‌وه‌ش راست نییه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتن و هاوكارییان بۆمان هێنا.

له‌به‌رامبه‌ر هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بۆ عه‌فرین و ناوچه‌كانی دیكه‌ی زیانلێكه‌وتووی رۆژئاوای كوردستان، عەبدولڕەحمان مستەفا گوتی: سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەم، كه‌ هه‌ستێكی مرۆییان هه‌بوو و هاوكارییان بۆمان هێنا

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه