Kurdistan Press - ھەسەدە وەڵامی توندمان دەبێت بۆ ھێرشەکانی تورکیا. ھەسەدە وەڵامی توندمان دەبێت بۆ ھێرشەکانی تورکیا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەسەدە وەڵامی توندمان دەبێت بۆ ھێرشەکانی تورکیا.

هێزەکانی سووریای دیموکرات ( هەسەدە) ئاماری زیانە گیانییەکانی بۆردومانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی تورکیای بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا هەسەدە رایگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی تورکیا 14 هاووڵاتی و شەڕڤان لە رۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژەی بەوەشداوە، 15 سەربازی سوپای سووریا بەهۆی بۆردومانی تورکیا گیانیان کوژراون.

بەگوێرەی ئاماری هەسەدە، شەش هاووڵاتی سڤیل بەهۆی برینداربوونە.

هەسەدە راشیگەیاندووە، لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامیان بۆ هێرشەکانی تورکیا دەبێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 20/11/2022، وەزارەتی بەرگری تورکیا هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی باشوور و رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا، خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکەی کردووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاندووە، 89 بنکە و بارەگای پەکەکە و یەپەگەیان کردووەتە ئامانج

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه