Kurdistan Press - هێزێکی زۆر نێردرا هێزێکی زۆر نێردرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێزێکی زۆر نێردرا

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە 9ـی تشرینی یەکەمی 2026 پشتڕاستی کردەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە هێز و پێداویستییە سەربازییەکانیان لە شاری ڕیاز جێگیر کراون؛ ئەمەش وەک پابەندبوونێک بە ڕێککەوتننامەی مەککە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی خاکی شانشینی سعوودیە.
سەجاد حەیدەر خان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕوونی کردەوە کە سەربازانی وڵاتەکەی ناپەڕنەوە بۆ ئەودیوی سنوور تا هێرش بکەنە سەر حووسییـ.ـەکان؛ بەڵکو ئەرکی بنەڕەتیی ئەوان تەنیا بەرگریکردن دەبێت لە خاکی سعوودیە لە بەرامەر هەر هەڕەشەیەکدا.
بڵاوەپێکردنی ئەم هێزە سەربازییانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لەگەڵ حووسییـ.ـەکانی یەمەن پەرەیان سەندووە؛ هاوکات ئیسلام ئاباد پێشتر ڕێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی لەگەڵ تورکیا و سعوودیە واژۆ کردووە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵۆزییە ئەمنییەکان لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا