Kurdistan Press - ڕووداوێکی هاوشێوەی 11ی سێپتێمبەر لە ئیسرائیل دووبارەدەکرا ڕووداوێکی هاوشێوەی 11ی سێپتێمبەر لە ئیسرائیل دووبارەدەکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕووداوێکی هاوشێوەی 11ی سێپتێمبەر لە ئیسرائیل دووبارەدەکرا

داواکاری گشتیی ئیمارات : ئەنجامی لێکۆڵینەوەو وردەکاری پیلانی ڕووداوەکەی  فڕۆکەیەکی کۆمپانیای فلای دوبەی بڵاوکردەوە ، کە تێیدا یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە هەوڵیداوە فڕۆکەکە بە تێرمیناڵی سەرنشینانی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەلئەڤیڤ بکێشێت.
حەمەد سەیف شامسی، جێگری داواکاری گشتیی ئیمارات رایگەیاند؛ رووداوەکە لە 30ی ئەیلوولی رابردوو لە گەشتی ژمارە (FZ1073)ی دوبەی بەرەو تەلئەڤیڤ روویداوە. تۆمەتبارەکە گەنجێکی 29 ساڵانی عومانییە، لە نێو ژووری فڕۆکەوانیدا لەناکاو بە تەوری فریاگوزاری هێرشی کردووەتە سەر کاپتنەکە بە مەبەستی کوشتنی و کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەکە
پاش برینداربوونی سەختی کاپتنەکە و بەرەنگاربوونەوەی، فڕۆکەوانێکی دیکە کە سەرنشین بووە، بە کۆدی نهێنی دەرگای ژوورەکەی کردووەتەوە. دەستبەجێ بە هاوکاریی کارمەندان و سەرنشینان هێرشبەرەکەیان دەستبەسەر کردووە و فڕۆکەکە بە سەلامەتی لە فڕۆکەخانەی تەبووک لە سعوودیە نیشتووەتەوە
لێکۆڵینەوەکان دەریانوخستووە، تۆمەتبارەکە لە ساڵی 2017لە ئوسترالیا کەوتووەتە ژێر بیری توندڕەوی و بە کاریگەریی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر چووەتە بواری فڕۆکەوانی. پێشتر لە هێڵی ئاسمانیی عومان و مەغریب کاری کردووە، و لە دوو گەشتی پێشووشیدا بۆ تەلئەڤیڤ چاودێریی وردی فڕۆکەخانەکەی کردووە بۆ جێبەجێکردنی هێرشەکە و دروستکردنی زۆرترین قوربانی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا